بەبێ ئەفسەرانی یەكەكانی 70 و 80 پلەبەرزكردەنەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە تەواو دەكرێت

هێزەکانی پێشمەرگە
SNN-عەلی حەمەسەعید
وەزارەتی پێشمەرگە سەرقاڵی ئامادەكردنی خشتەی سێ ساڵی پلەبەرزكردەنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتەکەیە و تا كۆتایی ئەم مانگە خشتەكە تەواودەكرێت و دواتر فەرمانی بۆ دەردەچێت پاشان ئاراستەی وەزارەتی دارایی دەكرێت ومووچەی هەندێك لە ئەفسەرانە نزیكەی 50 تا 200 هەزار زیاد دەكات، هاوكات خشتەكە ئەفسەرانی یەكەكانی 70 و 80 لە خۆناگرێت، ئەوەش بەهۆی وردبینی لە لیستی ئەفسەرانی ئەو هێزانە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی پەیوەندیدار بە هێزەكانی پێشمەرگە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لیستی خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەنجومەنی وەزیران نێردراوە و بەم نزیكانە دەگەڕێتەوە و فەرمانی بۆ دەردەچێت، هاوكات ئەو لیستە پلەبەرزكردنەوە زیاتر لە هەزار ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگەی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خشتەیەی پلەرزكردنەوەی ئەفسەرانی تیادا ئامادەكراوە، بریتییە لە خشتەی پلەبەرزكردنەوەی سێ ساڵی ڕابردووی ئەفسەرانی هێزەكانی پێشمەرگە و چاوەڕێدەكرێت تاكۆتایی ئەم مانگە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی فەرمانیان بۆ دەربكرێت و پاشان ناوەكان ئاراستەی وەزارەتی دارایی بكرێت كە بەهۆیەوە هەندێك لەو ئەفسەرانە لە 50 هەزارەوە بۆ نزیكەی 200 هەزار دینار لە مووچەكانیان زیاد دەبێت.
هەرلە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە پلەبەرزكردنەوەی ئەو ئەفسەرانەی هێزی پێشمەرگە ئەفسەرانی یەكەكانی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگە لەخۆناگرێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە لێكۆڵینەوە و وردبینی لە لیستی ئەفسەرانی ئەو هێزانە دەكرێت و دوای تەواوبوونی وردبینی ئەوانیش پلەكانیان بەرزدەكرێتەوە.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









