
لوى ئۆستن، وه‌زیرى به‌رگریی ئه‌مریكا | فۆتۆ: EPA-EFE
SNN
وه‌زیرى به‌رگریی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له 4 ملیۆن عێراقیمان له چنگى داعش رزگار كرد، ده‌شڵێت: “هێزه‌كانى ئێمه هێزى شه‌ڕكه‌ر نین له عێراق، به‌ڵكو هێزى راوێژكارین”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ى ئازار، لویى ئۆستن، وه‌زیرى به‌رگریی ئه‌مریكا به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته به‌غداى پایته‌ختى عێراق و له‌پاش گهیشتنیشى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و وتى: “هێزه‌كانى ئێمه له عێراق هێزى شه‌ڕكه‌ر نین، به‌ڵكو ئه‌ركى سه‌ركیان بریتیه له راهێنان و راوێژكارى، چونكه هێزه‌كانى ئێمه له‌كاتى خۆیدا و له شه‌ڕى دژى داعشدا رۆڵى خۆیان بینى و توانیان 4 ملیۆن عێراقى له‌ده‌ستى داعش رزگار بكه‌ن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى به‌رگریی سوپاسى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كرد و وتى: “هێزى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه به‌یه‌كه‌وه شانبه‌شانى هێزه‌كانى ئێمه شه‌ڕیان كرد بۆ ئه‌وه‌ى داعش ببه‌زێنن”.
ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز له‌باره‌ى مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كانى پشته‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى ئۆستن بۆ به‌غدا ئاشكراى كرد، “مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى سه‌ردانه بریتیه له ئاگادار كردنه‌وه‌ى عێراق له هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا له‌باره‌ى به‌ئامانج گرتنى بهرژهوهندییهكانیا به‌تایبه‌تیش بنكه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق، به‌تایبه‌تتر كه له یادى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه نزیك ده‌بینه‌وه”.
ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى ئه‌مریكا كه نه‌یانویستووه ناوه‌كه‌یان بڵاوبكرێته‌وه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ئۆستن ده‌یه‌وێت په‌یامى ئه‌وه بدات به‌گوێى به‌رپرسانى عێراقدا كه ئه‌مریكا له عێراق ده‌مێنێته‌وه”.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









