
هیوا ڕه‌ئوف، بازرگانى شارى سلێمانى | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ى ئازار، له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر بازرگانى كورد هیوا ڕه‌ئوف ده‌ستگیر كرا، هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌ستگیركردنه‌كه‌شى بریتیه له بردنى 8 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “ساڵى رابردوو كێشه له پشكه‌كانى كۆمپانیاى ده‌لتا سمنت-دا دروستبووه كه كارگه‌یه‌كى به‌هه‌مهێنانى چیمه‌نتۆیه و بازرگان هیوا ڕه‌ئوف یه‌كێكه له خاوه‌ن پشكه‌كانى. له‌دواى ئه‌م بابه‌ته نەوزاد جاف، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاكه سكاڵاى له‌سه‌ر هیوا ڕه‌ئوف، بازرگان و كاروان مه‌حمود، ژمێریار و ژیلوان جه‌زا، پارێزه‌ر و ئاراس ڕه‌ئوف، براى هیوا ڕه‌ئوف، ڕێباز هیوا، كوڕى هیوا ڕه‌ئوف تۆمار كردووه له بنكه‌ى پۆلیسى سه‌رچنار و تۆمه‌تبارى كردوون به‌وه‌ى هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر كارگه‌كه‌یی و به زه‌برى چه‌ك 8 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار له پشكى كۆمپانیاكه‌یان بردووه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “هیوا ڕه‌ئوف و ڕێبازى كوڕى مانگى كانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ ده‌ستگیر كراون و دواتر به ده‌سته‌به‌رى ئازادكراون، هاوكات ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدا ئه‌و بازرگانه ویستویه‌تى بچێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ده‌ستگیر كراوه” و زانیارییه‌كان باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، “ویستویه‌تى بڕه پاره‌یه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ خۆى به‌رێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات”.
پارێزه‌رى ئه‌و بازرگانه له لێدوانێكى میدیایدا ره‌تیده‌كاته‌وه، “هیوا ڕه‌ئوف ده‌ستگیر كرابێت و ده‌ڵێت: فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه”.
هیوا ڕه‌ئوف، یه‌كێكه له بازرگانه‌كانى شارى سلێمانى، له 2ى شوباتى 2018 هه‌ستا به ته‌قاندنه‌وه‌ى سایلۆى كۆنى شارى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى پرۆژه‌ى داون تاونى شاره‌كه، به‌ڵام پاش زیاتر له پێنج ساڵ تا ئێستا نه‌یتوانیوه ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكات.
فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنى هیوا ڕه‌ئوف و برا و پارێزه‌ر و كوڕه‌كه‌ى


نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









