داوا له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێت یاسایه‌ك بۆ سنوورداركردنى خۆكاندید كردن ده‌ربكات

كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى حزبى گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌ى توركمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و حزبه توركمانیانه‌ى كه ئێستا له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن له نه‌ته‌وه‌ى توركمان بێبه‌رین، ده‌شڵێت: “حزب هه‌یه 21 لایه‌نگرى له‌نێو هێزه‌كانى زێره‌ڤانى هه‌یه، به‌ڵام 5 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ئازار، عیماد یه‌شار مشكۆ، سه‌رۆكى حزبى گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌ى توركمانى به SNNى راگه‌یاند، “ئه‌و حزبانه‌ى كه ئێستا ناوى خۆیان ناوه نوێنه‌رى توركمان بێبه‌رین له نه‌ته‌وه‌ى توركمان، چونكه گه‌لى توركمان ده‌نگیان پێنادات، له‌به‌رامبه‌ردا له‌ناو هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌نگیان بۆ ساخته ده‌كرێت، بۆ نمونه حزبى توركمان هه‌یه 21 كه‌سى هه‌یه له‌نێو هێزه‌كانى زێره‌ڤانى، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و ساخته‌كارییه‌ى كه بۆى كراوه 5 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه له‌نێو ده‌نگدانى تایبه‌تدا”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى حزبى گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌ى توركمانى باسى له‌وه‌شكرد، “له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه كه ئێمه ده‌نگدانى تایبه‌ت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه شوێنى به‌كۆیله‌كردن و ژێرده‌سته‌كردنى حزبه توركمانه‌كانه له‌ڕێگه‌ى ده‌رچوونى پێشوه‌خته‌وه، ده‌نا ئه‌گه‌ر ده‌توانن با له نێو ده‌نگدانى گشتى ده‌نگ بهێنن”.
به وته‌ى عیماد یه‌شار مشكۆ، “حزبه توركمانه‌كانى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان سوودیان نیه بۆ نه‌ته‌وه‌یی توركمان و بوونه‌ته بارگرانى بۆ سه‌ر خه‌ڵك و حكومه‌ت”.
به‌وته‌ى سه‌رۆكى حزبى گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌ى توركمانى، “نه‌ته‌وه‌ى توركمان مافخوراوه له هه‌رێمى كوردستان، چونكه چه‌ند كه‌سێك به‌ناوى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند كراون، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌مووكاتێك (به‌ڵێ) بكه‌ن بۆ قسه‌كان”.
ئه‌و سه‌ركرده سیاسیه‌ى توركمان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “هه‌زاران كه‌س له نه‌ته‌وه‌ى توركمان بڕیاریانداوه بایكۆتى ده‌نگدان بكه‌ن به حزبه توركمانیه‌كانى ئێستا، یانیش ده‌نگ به حزبه‌كانى تر ده‌ده‌ن له‌ڕقى حزبه‌كانى توركمان”.
له‌باره‌ى ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى نێو توركمانه‌كان عیماد یه‌شار مشكۆ ده‌ڵێت: “خانه‌واده ره‌سه‌نه‌كانى توركمانه‌كان ناڕازین به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا زۆرینه‌ى حزبه توركمانه‌كان ده‌یكه‌ن، چونكه ئه‌وان پێیانوایه توركمانه‌كان پاشكۆى كه‌س نین”.
ئه‌و سه‌رۆك حزبه توركمانیه داوا له په‌رله‌مان ده‌كات، “یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ سنوورداركردنى خۆكاندیدكردن بۆ په‌رله‌مانى كوردستان و له یاساكه‌دا رێگه‌نه‌دات كه‌س بۆ جارى سێیه‌م مافى ئه‌وه‌ى هه‌بێت خۆى كاندید بكات، به‌ڵكو ته‌نیا دوو جار مافى هه‌بێت و جارى سێیه‌م نه‌توانێت، خولێك كارى په‌له‌مانى نه‌كات پاشان دووباره ئه‌و مافه‌ى پێبدرێته‌وه”، چونكه به وته‌ى ئه‌و، “له‌نێو توركمانه‌كاندا خه‌ڵك هه‌یه به خێزانى له‌نێو په‌رله‌مان بوونه‌ته په‌رله‌مانتار و ئاماده‌ش نین وازبهێنن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









