وەزیری خوێندنی باڵا پێشنیاری زیادكردنی دەرماڵەی خوێندكارانی بۆ 150 هەزار دینار كردووە

ئارام محەمەد وەزیری خوێندی باڵا
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بۆ خزمەتكردنی زیاتری چینی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بە نوسراوێكی فەرمی كە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی كردووە وەزیری خوێندنی باڵای داوای زیادكردنی دەرماڵەی خوێندكارانی ناو شار بۆ 100 هەزار و دەرەوەی شاریش بۆ 150 هەزار دینار كردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسیكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی داوای لەسەرجەم زانكۆكان كردووە كە لیستی ناوی خویندكارانیان ئامادە بكەن دیاری بكەن چەند خوێندكار لەناو شار و چەندیش لە دەرەوەی شار لەزانكۆ و پەیمانگاكان دەوام دەكەن ئەوەش بە مەبەستی خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پێشنیارێكی بە نوسراوێكی فەرمی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە كە تیایدا پێشنیاری كردووە بڕی دەرماڵەی خوێندكارانی ناو شار لە 40هەزار دینارەوە بۆ 100 هەزار دینار و خوێندكارانی دەرەوەی شاریش لە 60 هەزار دینارەوە بۆ 150 هەزار دینار زیاد بكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی خستەڕوو، پێشنیارەكەی وەزیری خوێندنی باڵا لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە ئەو بڕە پارەیەی ئێستا وەك دەرماڵە بۆ خوێندكاران دیاریكراوە بڕێكی زۆر كەمە و بەشی پێداویستی ڕۆژانەیان ناكات بەتایبەت كە تا ئێستاش هیچ بڕە پارەیەكیان بۆ خەرجنەكراوە ئەوەش زیاتر بارگرانی بۆسەر خوێندكاران دروستكردووە، بۆیە لە چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیراندان بۆ پەسەندكردنی ئەو پێشنیارەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









