نوێترین زانیاری لەبارەی تاپۆكردنی ئەو یەكە نیشتەجێبوونانەی لەلایەن حكومەتەوە دروستكراون

پرۆژەی نیشتەجێبوون
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بڕیاری تاپۆكردنی ئەو یە نیشتەجێبوونانە كەوتووەتە بواری جیبەجێكردنەوە كە لەلایەن حكومەتەوە بۆ هاووڵاتیان دروستكراوە، بەڵام خاوەن یەكەكان مافی كرین و فرۆشتنیان بەو یەكانەوە نییە تا تەواوی قیستەكانیان دەدەنەوە، هاوكات بڕیارەكە ئەو یەكانە ناگریچتەوە كە لەلایەن كەرتی تایبەت بۆ هاووڵاتیان دروستكراون.
عەزیزئیبراهیم، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی تاپۆكردنی ئەو یەكە نشیتەجێبوونانەی كە لەلایەن حكومەتەوە بۆ هاووڵاتیان دروستكراون و تیادا نیشتەجێبوون، بە بڕیاری حكوومەتی هەرێم بە چەند قۆناغێك دستمان كردووە بە تاپۆكردنی ئەو یەكەی نیشتەجێبوونانەی كە حكوومەت بە قیست بۆ هاووڵاتییانی دروست كردووە، بۆیە هاووڵاتییان كە خاوەن ئەو یەكە نشیتەجیبوونانە دەتوانن سەردانمان بكەن بۆ دەستكردن بە مامەڵەی تاپۆكردنی ئەو یەكە نشیتەجێبوونانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای تاپۆكردنی ئەو یەكانە لەسەر خاوەنەكانیان، ناتواندرێت مامەڵەی كرین و فرۆشتنیان پێوەبكرێت، تا ئەوكاتەی تەواوی قیستەكانیان لەسەر نامێنێت، هاوكات دوای دانەوەی قیستەكان خاوەنەكانیان دەتوانن مامەڵەی كڕین و فرۆشتنیان پێوە بكەن.
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاری تاپۆكردنی یەكە نیشتەجێبوونەكان ئەو یەكانە ناگرێتەوە كەو لەلایەن كەرتی تایبەت بۆ هاووڵاتیان دروستكراون، هاوكات لەهەوڵی تەواوكردنی ئەو یەكە نیشتەجێبوونانەین كە كاركردن تیایاندا ڕاگیرابوو، هەروەها داوامان لە لایەنە پەیوەندیارەكان كردووە بۆ دروستكردنی ژمارەیەك یەكەی دیكەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتیان لەچاوەڕوانی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانداین.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









