لە سەیدسادق لەلایەن كەسێكەوە نزیكەی 100 دار دەبڕدریتەوە و تۆمەتبارەكەش ناسراوەتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
شەوی ڕابردوو كەسێك بەشێوەیەكی نایاسایی دەستیكردووە بە بڕینەوەی 20 داری سروشتی و پێشتریش 70 داری دیكەی بڕیوەتەوە، قایمقامی قەزای سەیدسادقیش ئاماژە بەوەدەكات دەستبەسەر دارە بڕاوەكاندا گیراوە و تۆمەتبارەكەش ناسراوەتەوە بەڵام لەدەستی هێزەكانی پۆلیس هەڵهاتووە و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.
ڕەزا محەمەد، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی شەویڕابردوو لەلایەن هەواڵدەرێكەوە پۆلیسی دارستان ئاگاداردەكرێتەوە كە كەسێك سەرقاڵی بڕینەوەی دارستانی سروشتییە لە نزیك قەزای سەیدسادق، تا ئەوكاتەی لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارەكە دەردەچێت و هێزەكانی پۆلیس دەگەنە شوێنی دارەكان، تۆمەتبارەكە لە شوێنی بڕینەوەی دارەكان هەڵدێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پۆلیس دەستیگرتووە بەسەر مشاری داربڕینەوەكەدا و هەروەها ئەو دارانەشی كە شەوی ڕابردوو بڕدرابوونەوە كە ژمارەیان 20 داربوو، هاوكات هەر لەماڵی ئەو تۆمەبارە دەستیش گیراوە بەسەر زیاد لە 70 داری دیكە كە لەهەمان شوێن لەلایەن هەمان تۆمەتبار بڕاونەتەوە.
قایمقامی قەزای سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو، فەرمانی گرتن بۆ ئەو تۆمەتبارە دەرچووە و هێزەكانی پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگاداركراونەتەوە بە دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە، هاوكات لێكۆڵینەوەی زیاتریش لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









