“هه‌رێمى كوردستان له‌پشكى خۆى له بودجه‌ى عێراق 400 ملیاره‌كه ده‌داته‌وه”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ و سبه‌ى رێكاره‌كانى گه‌یشتنى 400 ملیاره‌كه ته‌واو ده‌بن، ده‌شڵێت: “ئه‌و پاره‌یه قه‌رزه و ئێمه له پشكى هه‌رێم له بودجه ده‌یده‌ینه‌وه به‌غدا”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ى ئازار، فارس عیسیا، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به SNNى راگه‌یاند، “حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق بڕیاریداوه له‌ڕێگه‌ى بانكى بازرگانى عێراق (تى بى ئاى) بڕى 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه‌ى ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌گاته هه‌رێم؟ فارس عیسا وتیشى: “ئه‌مڕۆ و سبه‌ى ته‌واوى رێكاره‌كان ته‌واو ده‌بن و پاره‌كه ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژمارى هه‌رێم”.
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى چوارچێوه‌یی یاسایی ناردنى 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه وتیشى: “ئه‌و پاره‌یه قه‌رزه و ئێمه له داهاتوودا له پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى 2023 ده‌یده‌ینه‌وه”.
له ماوه‌ى رابردوودا ناردنى پاره بۆ هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه زۆرترین كێشه و به‌ربه‌ستى یاسایی بۆ دروستراوه، له نوێترین پێشهاتیشدا له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا دادگاى فیدراڵى عێراق سكاڵایه‌كى په‌رله‌مانتار مسته‌فا سندى قبوڵكرد و بڕیارى نایاسای له‌قه‌ڵه‌مدانى ناردنى 400 ملیار دینارى بۆ هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌ركرد.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق به فه‌رمى ناردنى پاره‌ى بۆ هه‌رێم ره‌تكردووه‌ته‌وه و به‌هۆكارى نایاسایی بوونى و نه‌دۆزینه‌وه‌ى چوارچێوه‌یه‌كى یاسایی بۆى.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









