شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوە و لە هەندێک ناوچە دەگاتە 70 ملیم

باران و لافاو
SNN
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی رایگهیاند: سبەی چوارشەممە 15/3/2023، لە ئەنجامی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و سوور لەسەر ناوچەکانمان، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچەھەور و لەکاتەکانی بەیانیەوە سەرەتا تاوە باران و ھەورە بروسکە لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و مووسڵهوه دەست پێدەکات لە نێوان کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە کاریگەریی چالاکتر دەبێت بۆ لێزمە باران و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت لەناوچە نزمەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و بە تایبەت موسڵ، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا کاریگەریی ئەم ناسەقامگیرییە درێژ دەبێتە بۆ ناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر، کەرکووک، سلێمانی، ھەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەرین، لە زۆربەی ناوچەکان ھەورە تریشقە چالاک دەبێت لەگەڵ ناوبەناو لێزمە باران و تەرزە بە ڕێژەی جیاواز و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە نزماییەکاندا، پلەکانی گەرما بۆ سبەی 2 پلە بەرزتردەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینیکراو لەماوەی کاریگەریی ئەم شەپۆلەدا لە سنوری پارێزگای دھۆک، ھەولێر و مووسڵ دەبێت بە جیاوازیی ناوچەکان لە نێوان 20 تا 70 ملم. بۆ رۆژی پێنجشهممهش، کاریگەریی ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە بە شێوەی بارانی زستانەیی و پچڕ پچڕ بە ڕێژەی ناوەند لەسەر ناوچەکانمان دەمێنێتەوە لەگەڵ ھاتنی بارستەھەوایەکی سارد و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی 6 تا 8 پلە و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا، لە کاتەکانی ئێوارەدا کۆتایی پێ دێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









