
مووچە
SNN
وەزيری دارايی حکومەتی هەرێم رايگەياند: 400 مليارەکە بۆ مووچە هاتووە و کەس خەمی مووچەی مانگێکی تريشی نەبێت بە رێکوپێکی دابەشدەکرێت.
ئاوات جەناب نوری وەزيری دارايی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەيەکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: 400 مليارەکە بۆ مووچە هاتووە و بۆ هيچیتر خەرجناکرێت، دەشڵێت “خەمتان نەبێت مووچەی ئەم مانگە بە رێکوپێکی بەپێی ئەو زنجيرەيەی بۆی دانراوە دەڕوات و مووچەی مانگی داهاتووش بە ڕێکوپێکی دابەشدەکرێت، کەس خەمی مووچەی مانگێکی تريشی نەبێت”.
دەشڵێت “هيچ مووچەيەک دواناکەوێت و 12 مانگەکە بە تەواوەتی مووچە دەدرێت”.وتيشی “ئەو بودجەيەی ئێستا موقەدەرە ئەگەری هەيە بچێتە پەرلەمان ژمارەکانی بگۆڕێت يان زيادبکرێت ياخود کەمبکرێت”.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









