لوقمان وەردی: هەموو لایەنەكان هاوڕاین داتاکانی حكومەتی عێراق بكرێنە بنەما بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان

لوقمان وەردی فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی تا ئێستا لە كۆبوونەوەكانی دەزگاكانی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەكان بەدەستهاتووە ئەوەیە كە زۆرینەمان هاوڕاین لەسەر ئەوەی كە دەبێت داتانی حكومەتی عێراقی بكرێنە بنەمان بۆ ئەنجامدانی هەڵەبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هاوكات هەموو لایەنەكانیش پەرۆشن بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن.
لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا چەندین كۆبوونەوەی تایبەت بە دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی و هەروەها كۆبوونەوەی هاوبەشی دەزگا هەڵبژاردنەكانی لایەنەكانی دیكە ئەنجام دراون، ئەوەی تا ئێستا دەستكەوتووە لە ئەنجامی ئەو كۆبوونەوانە ئەوەیە كە زۆرینەی لایەنە سیاسییەكان هاوڕان لەسەر ئەوەی كە دەبێت داتانی حكومەتی عێراق بكرێنە بنەما بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەبارەی بازنەكانی هەڵبژاردنیشەوە ئەوە یەكلایی بووەتەوە كە هەڵبژاردن بە فرە بازنەیی دەكرێت، بەڵام ئەوەی تا ئێستا ماوەتەوە ئەوەیە كە باس لە بازنەی هەڵبژاردنی پێكهاتەكان نەكراوە ئاخۆ بە یەك بازنەیی بێت یاخود فرە بازنەیی بێت، ئەوەش لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا و بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەری پیچكهاتەكان یەكلایی دەكرێتەوە.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی جیگای خۆشحاڵییە ئەوەیە كە هەموو لایەنەكان بە پەرۆشن بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی گشتگیر و رێككەوتن لەسەر خاڵە سەرەكییەكانیش كراوە، هاوكات خاڵی هاوبەشمان زۆر زیاترە لە خاڵە ناكۆكەكان، بۆیە لێكتێگەیشتنی باش هەبوو و كۆبوونەوەكانیش لەڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









