
كۆبوونهوهى بافڵ جهلال تاڵهبانى لهگهڵ سهرۆكوهزیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەفدێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا کە بڕیاردەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێم و عێراق کرا و جەخت لە پشتیوانیکردنی پرۆژەی نیشتمانیی عێراق کرایەوە کە خۆی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، چەسپاندنی یاسا و سەقامگیریدا دەبینێتەوە.
لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد لەبەرامبەر تەواوکردنی رێکارە فیدراڵییەکانی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە و داوایکرد، ئەمە سەرەتایەکی گرنگ بێت بۆ خزمەتکردنی هەڵەبجەییەکان و حکومەتی عێراقیش مافە یاسایی و دەستوورییەکان بەرامبەر هەڵەبجە جێبەجێبکات. وتیشی: “دەبێت هەنگاوی کرداری بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە بنرێت و بارتەقای قوربانیدانەکەی خزمەت بکرێت”. لەبارەی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەش سەرۆک بافڵ وتی: “هەنگاوێکی گرنگە و پێویستە سەقامگیریی ئابووری و ژیانی هاووڵاتیيان پارێزراوبێت”.
سەرۆک بافڵ پەرۆشیی یەکێتیی نیشتمانی بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت دووپاتکردەوە بەشێوەیەک کە خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەشی خەڵک بکرێت و وتیشی: ” جەخت لە چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەکەینەوە و بەشێوەیەک کە مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد پارێزراوبێت”. وتیشی: “پێویستە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان زاڵبکرێت و هەمووان بە ئاڕاستەی ئاوەدانی و سەقامگیری هەنگاو بنێن”.
هەر لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆک بافڵ جەختیشیکردەوە، “یەکێتی یەک ئاڕاستە و یەک بڕیاری هەیە و هەمان سیاسەت و ستراتیژی سەرۆک مام جەلال لەبەرامبەر پرسەکان پەیڕەو دەکات، دەشمانەوێت لەگەڵ دۆستەکانمان پێکەوە خزمەتی گەل و وڵات بکەین و باوەڕمان بە شەراکەت و هاوبەشێتی راستەقینە و گیانی پێکەوەیی هەیە”.
هەر لە دیدارەکەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وێڕای ئەوەی سوپاسی سەرۆک بافڵ و یەکێتی کرد لەبەرامبەر رۆڵ و هەڵوێستی سیاسیی ئەرێنیان لە عێراق و سەرخستنی بەرنامەکانی حکومەت و رایگەیاند، ئەو میراتە دەوڵەمەندەی سەرۆک مام جەلال جێیهێشتووە بەرپرسیارێتییەکی مەزن و گرنگە تا هەموولایەک پێوەی پابەندبن. وتیشی: ” سەقامگیریی سیاسی عیراق بە سەقامگیریی سیاسیی هەرێمەوە بەستراوە و ئەرکی حکومەتیشە خزمەتی هەمووان بکات و پرۆسەی چاکسازی بەردەوامی هەبێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









