بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ راوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی، چاویکەوت بە وەفدێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی تێری ۆڵف، راوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە دیدارێکدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی کۆی هاوکێشە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان روونکردەوە و جەختی لە بەردەوامیی دیالۆگ و هەوڵە ئەرێنییەکانی نێوان هەرێم و عیراق کردەوە لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەکان و چارەسەرکردنی یەکجارەکانی کێشەکان.
لەبارەی کێشە سیاسی و ئیدارییەکانی هەرێم و هەوڵەکانی یەکێتی لەپێناو تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان سەرۆک بافڵ وتی، یەکێتی باوەڕی تەواوی بە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی هەیە، دەشمانەوێت لەو چوارچێوەیەدا کێشەکان چارەسەر بکەین و بە ئاڕاستەی بەرەوپێشچوونی هەرێم و خزمەتکردنی خەڵکەکەمان هەنگاو بنێین.
پرسی وزە و هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو و لەو بارەیەوە سەرۆک بافڵ رایگەیاند، دەبێت وزە لەخزمەتی گشتیدا بێت و داهاتەکەشی لەپێناو خۆشگوزەرانی هاوڵاتیاندا بێت. وتیشی، بۆ یەکخستن و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە هەنگاوی کرداریمان ناوە و ئامانجمان هێزێکی نیشتمانی و تۆکمەیە، بۆ ئەمەش پشتیوانیی هاوپەیمانان بەتایبەت ئەمریکا بە گرنگ دەزانین.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
22كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









