بڕیارە تاكڕەوییەكانی شاسوار عەبدواحید سەلمێنەری ئەوەیە كە تاسەر ناتوانێت بەردەوام بێت

شادی نەوزاد
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ بە بڕیارێكی تاكڕەوانەی سەرۆكی ئەو حزبە، پەرلەمانتارێكی پێشووی ئەو جوڵانەوەیە جەخت لەوە دەكاتەوە كەهەر ئەوە لە شاسوار چاوەڕواندەكرا كە بڕیاری تاكرەوانە بدات و ئەوانەشی لەدەوری كۆبوونەتەوە وەك ڕۆبۆت كاردەكەن چونكە خاوەن هیچ بڕیار و بیركردنەوەیەكی خۆیان نین.
شادی نەوزاد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەو پێیەی كە ئێمە و هاوڕێكانم ئەزمونی كاركردنمان لەگەڵ خودی (شاسوار عەبدواحید) هەیە و هەرزوو زانیمان كە ئەو كەس نایەوێت كەسی دیكە جیاواز لەو بیر بكاتەوە و بڕیار بدات، دەركراین و چەندین تۆمەتیشمان ئاراستەكرا، بەڵام واخەریكە ئێستا بۆ ڕای گشتی ڕووندەبێتەوە كە شاسوار كەسێكی چەندە دیكتاتۆرەو بە بێ گەڕانەوە بۆ دەوروبەرەكەی هەر بڕیارێك دەدات لەبەرژەوەندی خۆی بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەوە لە شاسوار عەبدواحید چاوەڕوان دەكرا كە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ دەربكات، هاوكات دەبێت چاوەڕانی بڕیاری دیكەی هاوشێوەی لێبكەین چونكە لە ناو ئەو حزبەی كە دروستی كردووە كەسی دیكە بۆی نییە بیربكاتەوە و بڕیار بدات بەڵكوو بەشێوەی ڕۆبۆت ئاسا دەبێت شاسوار لەبری ئەوان بیر بكاتەوە و بڕیاریان بۆ بدات ئەوانیش بڕیارەكان جێبەجێ بكەن.
ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە ئەم جۆرە كاركردنە بە ناوی سیاسەت و حزبایەتییەوە تا سەر بۆ شاسوار عەبدواحید ناچێتە سەر، چونكە ئەزمونی ڕابردووی ئەو كەسانەی كە بە شێوەی پۆپۆلیستیانە كاریان كردووە دیارە بە چ ئەنجامێك گەیشتوون و سەر ئەنجامیان هەڵوەشاندنەوە و لەناو چوون بووە، بەڵام پێم سەیرە تا ئێستاش كۆمەڵێك كەس هەن زۆر بەجدی باوەڕیان بەو سیاسەتە كردووە شاسوار عەبدواحید گرتوویەتییە بەر.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









