
SNNعەلی حەمە سەعید
ئەندامێکی ليژنەی دارايی لە پەرلەمانی عێراق رايگەياند: دياريکردنی بودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراق تەواو یاساییە، دەشڵێت پێش جەژنی رەمەزان پڕۆژە ياسای بودجە پەسەند دەکرێت.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندكردنی بودجەی سێ ساڵی داهاتوو هیچ گرفتێكی یاسایی نییە، بەڵكوو بڕیارێكی تەواو یاساییە ئەوەش پشت بەستن بە مادەی چوار بڕگەی دوو، لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی و قەرزی گشتی ژمارە شەشی ساڵی ٢٠١٩، كە ڕێگەی بە یەكگرتنی داوە بەشێوەیەك ئاستی مامناوەندە بۆ سێ ساڵی داهاتوو دیایر بكریت و ساڵی یەكەم دەبێت پابەندبوونی داواكارییەكە وەك خۆی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پەسەندكردنی بودجەی گشتی لەڕووی دەستوری و یاساییەوە ڕێگەپێدراوە، هاوكات بەپێی مادەی ٧٨ی دەستووری عێراق ڕێگە دراوە كە ئەو بابەتە یەكبخرێت، بەجۆرێك دوو بودجەی دواتر بەپێی ئەو بارودۆخەی كە لە داهاتوودا سەرهەڵدەدەن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: پلانی حكومەت بۆ پەسەندكردنی بوودجەی سێ ساڵ بابەتێكە لەگەڵ یاسادانانی بودجەدا دەگونجێت، كە پلانێكی دارایی داهاتووە كە ڕێگری دەكات لە دواكەوتنی یاسادانان بۆ بودجەكانی داهاتوو، هەروەها یاسای بەڕێوەبردنی دارایی و قەرزی گشتی ڕێگەی بە یەكگرتنەوە داوە كە ماوەی مامناوەندە بۆ سێ ساڵی داهاتوو، بەڵام ساڵی یەكەم دەبێت وەك خۆی جێبەجێ بكرێت.
هاوکات، جەمال کۆچەربە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاندووە: چاوەڕێ دەکرێت پێش ھاتنی جەژنی رەمەزان، ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆکانی پڕۆژەیاسای بودجە تەواو بکات و پڕۆژەکە پەسەند بکات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









