“هەرخێزانێك یەك كەس بێت و یان 10 كەس بێت بۆ سەبەتەی خۆراكی مانگی ڕمەزان وەك یەك دابەشدەكرێت”

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ بڕیاردراوە بە دابەشكردنی چوار مادەی دیكە لە بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان كە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و ئەو چوار مادە خۆراكییەش بە شێوەی خێزان دابەشدەكرێت و ڕەچاوی ژمارەی خێزانەكان نەكراوە و پێش جەژن دابەشدەكرێت.
نەزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا دەستمان كردووە بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی سێ بەڵام جیاواز لەوە لە مانگی ڕەمەزاندا بەشەخۆراكێكی دیكە دابەشدەكرێت كە بە سەبەتەی خۆراكی مانگی ڕەمەزان ناسراوە و جگە لەو خۆراكە سەرەكییانەی كە لە بەشەخۆراكەكانی مانگی ڕابردوو دابەشكراوە لە مانگی ڕەمەزاندا تەبەقێك هێلكە و ئاردی سفر و نیشاستە و مەعكەرۆنیش دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو چوار مادە خۆراكییەی كە زیادكراوە تەنها بۆ مانگی ڕەمەزانە و لەمانگەكانی داهاتوو بەردەوامی نابێت، هاوكات شێوازی دابەشكردنی ئەو چوار مادە خۆراكییە لەسەر بنەمای خێ.ان دەبێت و هەر خێ.انێك خاوەن فۆڕمی خۆراك بێت ئەو چوار مادە نوییەی پێدەدرێت و پشتنابەسترێت بە ژمارەی ئەندامانی خێزان.
ئەو بەڕێوەبەرە گشتییەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ هەر خێزانێك تەبەقێك هێلكە پێنج كیلۆ ئاردی سفر و كیلۆیك شەعرییە و نیو كیلۆ ئاردی نیشاستە دابەشدەكرێت، هاوكات مەبەستیش لە دابەشكردنی چوار مادەیە بۆ ئەوەیە لە مانگی ڕەمەزاندا نرخی ئەو خۆراكانە بەرز نەكرێتەوە بەتایبەت هێلكە
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









