چاودێری بازرگانی سلێمانی هۆشداری دەدات لە بەرزكردنەوەی نرخی خۆراك لە مانگی ڕەمەزاندا

0
380

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا نرخی سەرجەم خۆراك و كاڵا سەرەكییەكانمان وەرگرتووە و لای خۆمان تۆمارمان كردووە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان بەراوردی نرخەكان دەكەینەوە هەر شوێنێك نرخی بەرز كردبێتەوە ڕاستەوخۆ دای دەخەین، جەختیش دەكاتەوە دەرچوونەكانیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی خۆراكی ماوەبەسەر چوو زیاد دەكەن.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ نزیك بوونەوە لە هاتنی مانگی ڕەمەزاندا لیژنەكانمان ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزان بەشێوەیەكی چڕتر چاودێری بازار و شوێنە گشتییەكان بكەین، بۆ ئەمەبەستەش هەر لە ئێستاوە نرخی خۆراك و كاڵا سەرەكییەكانمان لای خۆمان تۆماركردووە و لەگەڵ هاتنی ڕەمەزان بەراوردی نرخەكان دەكەینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەمانگی ڕمەزاندا بۆمان دەربكەوێت هەر شوێنێك نرخی خۆراك و كاڵاكانی بەرز كردووەتەوە بەراورد بە پێش مانگی ڕەمەزان ئەوا ڕاستەوخۆ بڕیاری داخستنی ئەو شوێنە دەدەین، بەڵام پێبینی ناكەین نرخی كاڵاو خۆراك بەرز ببێتەوەلە مانگی ڕمەزانتدا ئەوەش بەهۆی ئەوەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بەردەوامی هەیە و هەروەها بۆمانگی ڕمەزانیش چوار مادەی دیكە دابەشدەكرێن كە ئەوەش كاریگەری باشی دەبێت لە ڕاگرتنی نرخی خۆراك لە بازاڕەكان.

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەكانمان لەبازاڕ بەردەوام چاودێری ئەوەیان كردووە كە خۆراك و كاڵای ماوە بەسەر نەچوو نەخرێتە بازاڕەوە بۆ مانگی ڕەمەزانیش چاودێریەكانمان زیاتر چڕدەكەینەوە و ناهێڵین خۆراكی ماوە بەسەر چوو ساغبكرێتەوە بۆ ئەومەبەستەش هاوكاری و ئاگاداركردنەوەی هاووڵاتیانمان پێویست دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this