نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی قەرزەکانەوە روونکردنەوە دەدات

SNN
نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بابەتی قەرزەکانی هەرێمەوە، رایدەگەیەنێت: “بەشێکی زۆری ئەو گوژمەیەی ئاماژەی پێدەکرێت پاشەکەوتی مووچەیە”.
لە روونکردنەوەیەکیدا، ئەمڕۆ 26ی ئایار نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە: “بەشێکی زۆری ئەو گوژمەیەی ئاماژەی پێدەکرێت، پاشەکەوتی مووچەیە و دەچێتە خانەی ئیلتیزاماتی دارایی ھەرێم، کە ھۆکارەکەشی نەناردنی بەشە بودجەی ھەرێم لە بەغداوە بووە . لە راستیشدا ئەو کوژمەیە دەبێتە ئیلتیزامی دارایی بەغداش بەرامبەر بە ھەرێم”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: “دوای ئەوەی لە دوا وتاری سەرۆکی حکومەت دیسان ئاماژە بەو بابەتە درا، ژمارەیەکی زۆر لە کەس و لایەنەکان کە تا ئێستا بێدەنگ بوونە، ھاتنە ئاخاوتن و ڕوونکردنەوەیان داوە کە ئەو قەرزانە بەشێکی زۆری پاشەکەوت و ئیلتیزامی داراییە. سوپاسی ھەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە دواجار دانیان بەو ڕاستیانە دانا کە دەمێکە باسیان دەکرێت”.
راشیگەیاندووە: ” مەبەستیان لەو نووسین و ڕوونکردنەوانە ھەرچی بێت، سەلمێنەری ئەوە بووە کە ئەو قەرز و ئیلتیزاماتانە ھەن و دەبێت واقعیانە مامەڵەیان لەگەل بکرێت”.
باسیش لەوەدەکات: “(بەرێوەبەرایەتی بەرێوەبردن و ھەماھەنگی قەرزی گشتیی لە ئەنجوومەنی وەزیران) راسپاردووە ، تاکو لە زووترین کاتدا ڕاپۆرتێکی ورد لەسەر ھەموو قەرز و ئیلتیزاماتی دارایی حکومەتی ھەرێم ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی ئاڕاستەی پەرلەمان و ڕای گشتیی ھەرێمیش بکرێت”.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سۆران عومەر پەرلەمانتاری کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەت نەک قەرزار نیە بەڵکو خاوەنی حەوت ملیار دۆلاریشە، لەوبارەیەشەوە وردەکاری خەرجی و داهاتی حکومەتی بڵاوکردەوە.
پێشتریش رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان یەک دۆلار قەرزار نیە جگە لە مووچەی پاشەکەوتکراوی مووچەخۆران و شایستەی دارایی بەڵێندەران و سەرمایەداران کە زۆریان تەنانەت مایەپووچیش بوون، چونکە تەنانەت یەک لاپەڕەش سەبارەت بەم قەرزانە لە پەرلەمانی کوردستان و لیژنە تایبەتمەندەکان دیکۆمێنت نەکراوە و بوونی نیە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









