
میلیتاو
SNN Sport
زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاری کۆتایی لەسەر میلیتاوی یاریزانی هێڵی بەرگری داوەو دەیەوێت لە داهاتوودا باشترین وێنەی ئەو یاریزانە ببینێت.
دوای ئەوەی چەند رۆژنامەیەک هەواڵی چوونی ئەو یاریزانەیان لە کۆتایی ئەم وەرزە بڵاوکردەوە، بەڵام زیدان قسەیەکی تری هەیەو رێگە بە چوونی بەرگریکارە بەرازیلیەکەی نادات.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، زیدان دەیەوێت لە داهاتوودا سود لە تواناکانی ئەو یاریزانە ببینێت،میلیتاو یاریزانێکی گرنگ دەبێت بە نسبەت راهێنەرە فەرەنسیەکەوە، ئەو راهێنەرە دەیەوێت شوێنی رامۆسی لە یاری بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی لە قۆناغی شانزە پێ پڕبکاتەوە، کە ناتوانێت یاری بکات.
میلیتاو بەهۆی بوونی هەریەکە لە رامۆس و ڤاران لە شوێنی یاریکردنی ئەودا، نەیتوانیوە شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی بکاتەوە، ئەم وەرزە زۆربەی کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەگ بەسەر بردووە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستەوەکانی هاوینەی ساڵی 2019 میلیتاوی بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی گواستەوە ریزەکانی، تا ئێستا ئەم وەرزە سودێکی ئەوتۆی بە یانەکەی نەگەیاندووە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









