
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-
سیروان ساڵح، شارهزای بواری كهشناسی رایگهیاند: “تەنها ئەمشەو و سبەینێ سێشەممە، هەندێک کات ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە، ڕۆژانی چوارشەممە تاوەکو شەممەی داهاتوو کەشوهەوا زۆربەی کات خۆش و جێگیر دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.”
راشیگەیاند:”ئەمڕۆ سێشەممه یەکەم ڕۆژی نەورۆز، کەمێک سارده و هەندێ بارانی کەم هەیە، لە هیچ ناوچەیەک ئەگەری بارانی زۆر نییە و شەپۆلەکه لاواز بۆ ناوەند دەبێت.”
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستانیش بڵاویکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی ئازاری 2023 ئاسمان هەوری تەواودەبێت لە هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی نیوەڕۆ دا نمە باران دەست پێدەکات وهەندێ کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت لەگەڵ بارینى بەفرێکى کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەسنووریەکانى باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم .
پلەکانی گەرماش بۆ (2-4) پلە نزم دەبێتەوە.
هەروەها سبەینێ چوارشەممە 22ی ئازاری 2023 ، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم لەکاتەکانى بەیانى و پلەکانی گەرماش بۆ (2-3) پلە بەرزدەبێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم رۆژی نەورۆزە و ساڵانە لەگەڵ هاتنی یەکەم رۆژی نەورۆز هاووڵاتییان بەمەبەستی گەشت و سەیران و بەسەربردنی کاتێکی خۆش روودەکەنە سەیرانگاکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 22 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 21- 3 – 2023
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









