“به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی بێت به‌رمیلێك نه‌وتیان به 16 دۆلار فرۆشتووه”

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
ئه‌ندامێكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێى ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌بێت كه وه‌زاره‌تى دارایی له‌باره‌ى خه‌رجكردنى 400 ملیار دیناره‌كه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، له داهاتى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ته‌نیا 16 دۆلاریان بۆ ماوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “وه‌زاره‌تى دارایی وه‌زاره‌تێكى زیاده‌یه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ى ئازار، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “وەزارەتی دارایی دامەزراوەیەکی زیادەیە! نەداهاتی لایە نە خەرجی، نە مووچە و نە پارەی پرۆژە!پارەی نەوت دێتە RT بانک، ئەویش لە دۆلارەوە دەیکاتە دینار”.
له به‌شێكى تر‌ى نووسینه‌كه‌یدا عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ڵێت: 400 ملیار بۆ مووچەیە، چونکە داهاتی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبوە بۆ 220 ملیۆن دۆلار(340 ملیار) دینار! بۆ داهاتی نەوت ئەوەندە کەم بووە! خۆ نەوت هێندە دانەزیوە، بەرمیلێک نەوت 16 دۆلاری بمێنێتەوە!ئەی مانگێکی دیکە 400 ملیارەکە نەهات، چی دەکەن!”.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى خه‌رجكردنى 400 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تى،
لەسەر ئەو چەواشەکاریانەی تایبەت بە پرسی 400 ملیار دینارەکە لە چەند سایت و پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە بەپێویستمان زانی ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینەڕوو.
1. بڕی ئەو 400 ملیار دینارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ مانگی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی ساڵی 2022 بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام بەچەند هۆکارێک دواخراو لە سەرەتای ئەم مانگە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.
2. بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕۆژی 14 ئازار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو 400 ملیار دینارەکە تەنها بۆ مووچە هاتووەو بۆ هیچ بابەتێکی تر خەرج ناکرێت و موچەی مانگی ئازاریش بەبێ کێشە دابەش دەکرێت.
3. جەخت دەکەینەوە ئەو ڕێژەیەی مانگانە لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ سلێمانی خەرج کراوەو خەرج دەکرێت هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتووە.
4. بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە کە بۆ مووچەی مانگی شوبات تەنها 340 ملیار دینار لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە گەڵ 400 ملیار دینارەکەی بەغداد بۆ مووچەی مانگی شوبات تەرخان کراوەو ئەو کورتهێنانەشی دروست بووە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە، هەروەکوو چۆن پێشتر کراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








