
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا | فۆتۆ: Drew Angerer / Getty Images
SNN
سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى ده‌ستگیر كراوانى بادینان رایده‌گه‌یه‌نێت، راپۆرته‌كه‌ى ئه‌مریكا 100 باسى واقیعى كوردستان ده‌كات، ده‌شڵێت: “له برى ئەوەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان پاکانە بۆ دەسەڵات بکات، وا باشترە پەنجە لەسەر برینەکان دابنێن و چارەسەری بکەن”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان كه دیندار زێبارى به‌ڕێوه‌ى ده‌بات راپۆرتێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به، ” زۆر ناشەفافانە و دوور لە ڕاستی و ناواقیعیانە” ناوبرد له‌باره‌ى دۆخى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادى راده‌ربڕین له هه‌رێمى كوردستان.
له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌وه به‌شدار حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى ده‌ستگیر كراوانى بادینان له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك پارچه نووسينێكى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ده‌ڵێت: “سەبارەت بە راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە لە 21ی ئازار، هاوکات لەگەڵ نەورۆز دەریکردووە، تیایدا باسی رەوشی مافی مرۆڤ و ناسەربەخۆیی دادگاکان دەکات لە هەرێمی کوردستان، ئێمە بە هەموو شێوەیەک پشتگیری ناوەڕۆکی راپۆرتەکە دەکەین کە 100٪ باس لە واقیعی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات، لەبەرئەوەی بەداخەوە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لەوپەڕی خراپی دایە و رۆژ بە رۆژ پێشێلکارییەکان زیاتر دەبێت”.
له به‌شێكى تر‌ى نووسینه‌كه‌یدا پارێزه‌ر به‌شدار حه‌سه‌ن باسى له‌وه‌شكردووه، “رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان کە لە ئێستا رۆڵی پارێزەری دەسەڵات دەبینێت و لە تایبەتمەندی خۆی لایداوە، باشتر وایە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان پەنجە لەسەر برینەکان دابنێن و چارەسەری پێشیلکارییەکانی مافی مرۆڤ بکەن، نەک رۆژ بە رۆژ بەیاننامە دژی هەرێمی کوردستان دەربچێت و ئەوانیش وەک پارێزەری بەرگریکار لە حکومەت تەنها کاریان ئەوەبێت وەڵامی بەیاننامەکانی دژی حکومەت بدەنەوە و پاکانەیان بۆ بکەن، کە بە بڕوای ئێمە عاقیبەتی خێر نابێت”.
ئه‌و پارێزه‌ره له نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به، “هه‌بوونى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان”، كردووه و ئه‌وه‌شى نووسیوه، “چارەسەری کێشەکان ئەوەندە زەحمەت نین، تەنها واز لە دەستوەردان لە کاروباری ئەنجوومەنی دادوەری بهێنن و با تەنها دادگا رۆڵی دادگا ببینێت نەک لایەنی تر رۆڵی دادگا ببینن، دانانی دادوەرە بەڕێزەکان لەسەر بنەمای لێهاتوویی بێت نەک لەسەر بنەمای حیزبی، دڵنیاتان دەکەینەوە رەوشی مافی مرۆڤ زۆر باش دەبێت و وڵاتمان ئەوپەڕی دیموکراسی و ئازادی تیایدا بەرقەرار دەبێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









