تا ساڵى 2025 وشكه‌ساڵى له‌ هه‌رێم روونادات و كه‌شوهه‌وا باراناوى ده‌بێت

0
507

SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى به‌هێزى دیارده‌ى ئێل نینۆی هه‌ردوو ساڵى 2023 و 2024 له‌ هه‌رێمى كوردستان وشكه‌ساڵى روونادات.

شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شناسى له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، “له‌ وەرزی دابارینی ئایندەی 2023 – 2024 ، ئەگەری زۆرە ئێل نینۆی بەهێزمان هەبێت. نوێترین ئەپدەیتی ئوستورالی ئاماژە بەروودانی ئێل نینۆی بەهێز دەکات لە خۆرهەڵات و ناوەڕاستی زەریای هێمن لەوەرزی هاوینەوە و بەولاوە”.

ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى به‌مشێوه‌یه‌ دیارده‌كه‌ى روونكردووه‌ته‌وه‌،
سەرەتا دەبێ بزانین ئێل نینۆ جۆرێك نییە لە ھەور یاخود گەردەلول، بەڵكو دیاردەیەكی گۆڕانكاری كەشوھەوایە كە لە زەریای ھێمن روودەدات کاریگەری گەورەیی هەیە لەسەر کەش و هەوای جیهان بەلایەنی ئەرێنی و نەرێنی بۆ هەرێم و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەریەکەی ئەرێنیە. ئەم ناوە بۆ یەكەم جار لەلایەن ماسیگرەكانی باشوری كەنار ئاویەكانی زەریای ھیندی بەكار دەھات لە ساڵی 1600 كاتێك ھەستیان بە گەرمبوونی ئاوی زەریا دەكرد
كەی ئێل نینۆ ڕوودەدات ؟
كاتێك ئێل نینۆ ڕوودەدات پلەی گەرمی سەر رووی زەریای ھێمن بەرز دەبێتەوە و دەبێتە ھۆی ئاڵۆزبوونی كەشوھەوا، پلەی گەرمی ھێڵی كەمەرەیی زەریای ھێمن 5 ° پلە زیاتر بەرزدەبێتەوە لە ئاستی ئاسایی خۆی، بەشێوەیەكی گشتی دیاردەی ئێل نینۆ لە ماوەی نێوان 2 بۆ 7 ساڵ روودەدات، ھەروەھا زیاتر لە دیاردەی لانینیا روودەدات كە ئەویش دیاردەیەكی پێچەوانەی ئێل نینۆیە. دیاردەی ئێل نینۆ دەكرێتە سێ بەش ( بەھێز ، مام ناوەند ، لاواز ) دەگەڕێتەوە سەر گەرمبوونی ھێڵی كەمەرەیی زەریای ھێمن. یەكێك لە بەھێزترین دیاردەی ئێل نینۆ ساڵی 1997 بۆ 1998 بوو كە چەندین كارەساتی سروشتی سامناكی لێكەوتەوە.

كاریگەریەكانی ئەم دیاردەیە چیە ؟
گەرمبوونی ئاوی ناوەڕاست و ڕۆژھەڵاتی زەریای ھێمن كاریگەری گەورەی ھەیە :
1. دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی باران بارین لە ئاستی ئاسایی خۆی لە وەرزی زستان.
2. دابەزینی پلەی گەرمی لە ئاستی ئاسایی خۆی لە وەرزی زستان .
٣. دەبێتە ھۆی وشكەساڵی و بەرزبونەوەی پلەی گەرما لە ئاستی ئاسایی خۆی لە وەرزی زستان لە ناوچەكانی ( ئەندەنوسیا ، ئوسترالیا ، باشوری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ، باشوری ئەفریقیا ، باشوری ھیند..)، بەڵام بۆ ناوچەكانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست كاریگەری ئەرێنیە و دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی باران و بەفر و دابەزینی پلەی گەرما لە وەرزی زستان لە ئاستی ئاسایی خۆی .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this