هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستبه دابه‌شكردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراكى ره‌مه‌زان ده‌كرێت له هه‌رێم

كۆگایهكى خۆراك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، لەكۆی چوار ماددە دوو ماددەی زیادكراوی بەشەخۆراكی مانگی رەمەزان گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان، ده‌شڵێت: “هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستبه دابه‌شكردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراكى مانگى ره‌مه‌زان ده‌كرێت”.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى ئازار، بە SNNی ڕاگەیاند، “دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقی بڕیاریدا بۆ بەشەخۆراكی مانگی رەمەزان چوار ماددەی نوێ زیاد بكات كە بریتین لە، هێلكە، ئاردی سفر، نیشاستە و مەعكەرۆنی، لە ئێستادا هەردوو ماددەكانی ئاردی سفر و مەعكەرۆنی گەیشتووەتە كۆگاكانی هەرێمی كوردستان”.
به وته‌ى نه‌وزاد شێخ كامیل، “چاوەڕێدەكەین تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دوو ماددەی دیكە كە بریتین لە هێلكە و نیشاستە بگەنە هەرێمی كوردستان، پاشان لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە بەیەكجار بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبكرێت، كه بۆهەر خێزانێك بڕی پێنج كیلۆ ئاردی سفر و تەبەقێك هێلكە و كیلۆیەك مه‌عكه‌رۆنى و نیو كیلۆ نیشاتە دابەشدەكرێت”.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم له‌باره‌ى دابه‌شكردنى دووه‌م به‌شه‌خۆراكى ئه‌مساڵ ئەوەشی خستەڕوو، “دابەشكردنی دووەم بەشەخۆراك بەسەر بریكارەكانی خۆراك كۆتایی هاتووە و لە ئێستادا هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بریكارەكان بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكەكانیان كە پێكدێت لە زەیت و برنج و نیسك و لەتكە و شەكر و ئاوەتەماتە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









