
SNN
بەرپرسێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند: “دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، عێراق هەناردەكردنی 450 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێمی کوردستان و باکوری کەرکوک راگرت.”
ئاماژە بەوەشدەکات “لەمەودوا بێ رەزامەندى عیراق هەرێمى کوردستان ناتوانێت هیچ نەوتێک هەناردەى تورکیا بکات لەڕێگەى بەندەرى جەیهانەوە”.
هەروەها میدیا بەریتانییەکان باس لەوە دەکەم کە ئەم بڕیارە گورزێکى دیکەیە بۆسەر نەوتى هەرێمی کوردستان ، بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوەکە، دادگاى پاریس بڕیارى لەبارەى ئەو سکاڵایەوە داوە کە عیراق لە ساڵى 2014 تۆمارى کردووە، ئەویش دژى فرۆشتنى نەوتى هەرێم بووە بە تورکیا لەڕێگەی بەندەرى جەیهانەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراقی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سکاڵاکەی دادگای پاریسیان لەسەر دۆسیەی نایاسایی بوونی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا بردوەتەوە. تورکیاش دەڵێت، “رێز لە بڕیارەکەی دادگای پاریس دەگرین.”
دەشڵێت، بڕیارەکە لەلایەن دەستەی ناوبژیوانی سەر بە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس لە رێکەوتی ٢٣ی ئەم مانگە دەرچووە.
ئاماژەی بەوەشداوە،کۆماری عێراق سکاڵای لە دژی تورکیا تۆمارکردووە بەهۆی پێشێلکردنی رێککەوتننامەی هێڵی بۆرییە نەوتەکانی عێراق و تورکیا کە لە ساڵی ١٩٧٣ واژۆکراوە.
باس لەوەشکراوە، لە رێککەوتنەکەدا ئەو دوو وڵاتە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی تورکیا پابەندی رێنماییەکانی عێراق بێت لە هەموو رێککەوتەنەکانی گواستنەوەی نەوتی خاو لە عێراقەوە بۆ سەرجەم وێستگەکانی تورکیا.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پەیوەندیی مێژوویی قوڵ لە نێوان عێراق و تورکیادا هەیە و بڕیارەکەی دادگای پاریس هیچ رێگرییەک لە بەردەم پەرەپێدان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەپێی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان و دەستوور و سەرەوەرییەکانیان دروست ناکات.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









