“بڕیارەكەی دادگای نێودەوڵەتی فەرەنسا، نەوتی هەرێم قوفڵ دەكات”

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دادگای نێودەوڵەتی لە فەرەنسا سكاڵایەكی حكومەتی عێراقی لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەبەرژەوەندی حكومەتی عێراقی یەكلایی كردەوە، شارەزایەكی بواری دارایی و ئابوری جەخت لەوەدەكاتەوە كە ئەو بڕیارە فرۆشتنی نەوتی هەرێم قوفڵ دەكات و لە بازاڕەكانی جیهانیش هێندەی دیكە نرخەكەی دادەبەزێنێت، هاوكات دەبێت هەموولایەكیش پابەند ببن بە بڕیارەكەوە وهیچ لایەنێكیش مافی تانەلێدانی نییە.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، شارەزا لە كاروباری دارایی و ئابوری و ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە SNN ی ڕاگەیاند: بڕیارەكەی دادگای فەرەنسا لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم پێشبینی كراوبوو چونكە ئەو سكاڵایەی حكومەتی عێراق لە دژی هەرێمی كوردستان و توركیای تۆماركردبوو بەڵگەی پێویستی خستبوویە بەردەستی دادگا كە لەلایەك توركیا پێشێلی ڕێككەوتنامە نێودەوڵەتییەكانی كردووە، لەلایەكی دیكەشەوە هەرێمی كوردستان ئەو مافەی نییە نەوت بەسەربەخۆ بفرۆشێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای دەركردنی بڕیارەكەی دادگا بە فەرمی هێندەی دیكە هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی دەبێتەوە، بە جۆرێك ناتوانێت بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ نەوتەكەی بفرۆشێت بەڵكوو دەبێت لەڕێگەی سۆمۆوە نەوت بفرۆشێت و تەنانەت ئەو مافەشی پێنادرێت بۆخۆی نەوت بفرۆشێت و داهاتەكەی بخاتە سندوقێكەوە لەژێر چاودێری عێراقدا بێت بەڵكوو دەبێت كۆمپانیای سۆمۆ نەوتی عێراق و هەرێمی كوردستان بفرۆشێت.
ئەو شارەزایەی بواری دارایی و ئابووری ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بڕیارەی دادگكای نێودەوڵەتی فررۆشتنی نەوتی هەرێم قوفڵ دەكات، هاوكات نە حكومەتی هەرێم و نە توركیاش ئەو مافەیان نییە تانە لە بڕیارەكەی دادگای فەرەنسا بدەن، چونكە بڕیاری دادگا نێودەوڵەتییەكان بڕیاری كۆتایی و یەكلاكەرەوەن و هیچ لایەنێك مافی تانەلێدانی نییە لە بڕیارەكان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









