
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: ڕۆژانە لەلایەن حكومەتی عێراقیەوە شەش تانكەر بەنزینی 690 دیناری لە حكومەتی عێراقییەوە ڕەوانەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەكرێت، هاوكات ناشزاندرێت تاكەی ئەو بەنزینە بەردەوام دەبێت.
بەهمەن شێخ عەبدوڵا، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و سامانە سروشتییەكانەوە ئاگاداركراوینەتەوە كە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بەنزینی 690 دیناری دابیندەكرێت، ئێمەش لای خۆمانەوە بەنزینخانەكانمان ئاگاداركردووەتەوە و ڕۆژانە لە بەنزینخانەیەك ئەو جۆرە بەنزینەی عێراق دابەشدەكرێت كە كوالیتییەكەی بەنزینێكی نۆرماڵە و خراپ نییە لەڕووی كوالیتییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژانە بڕی شەش تانكەری 36 هەزار لیترمان پێدەگات كە ئەو بڕە بەنزینە بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەبێت، بەجۆرێك بۆ سەنتەری پارێزگای سلێمانی ڕۆژانە سێ تانكەر و بۆ پارێزگای هەڵەبجە تانكەرێك و بۆ ئیدارەی گەرمیان تانكەرێك و بۆ ڕاپەڕینیش تانكەرێک بەنزین دابیندەكرێت و بەنرخی 690 دینار دەدرێت بە شۆفێران.
وتەبێژی بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە پیش وەختە ئاگادار نەكراوینەتەوە كە حكومەتی عێراق بەنیازی ناردنی بەنزینی 690 دینارییە بۆیە ئاگاداریش نین تاكەی ناردنی ئەو بەنزینە بەردەوامی دەبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









