وەزارەتی نەوتی عێراق: هیچ كەسێك بۆی نییە بەبێ ڕەزامەندی بەغدا نەوت بفرۆشێت

SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق رايگەياند: هیچ كەسێك بۆی نییە بەبێ ڕەزامەندی بەغدا نەوتی هەرێم بفرۆشێت هەموولايەک پابەند دەبن پێوەی.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا رایگەیاند: بە هیچ شێوەیەك بۆ پێش بڕیارەكەی دادگەی پاریس ناگەڕێنەوە و چەند ساڵە هەرێم بە نایاسایی نەوتی فرۆشتووە، دەشڵێت “هیچ كەسێك بۆی نییە بەبێ ڕەزامەندی بەغدا نەوتی هەرێم بفرۆشێت”.
راشيگەياند: دەبێت هەموو لایەك تێگەیشتنیان بۆ بڕیارەكەی دادگەی پاریس هەبێت كە دوای ماوەیەكی زۆر و دوای لێكۆڵینەوە و بەڵگەی زۆر بڕیاریداوە، لەگەڵ هەرێم دەگەینە ڕێككەوتن و لە مەودوا نەوتی هەرێم لە ژێر چاودێری بەغدادا دەفرۆشرێت و دەبێت هەموو لایەك رێز لە بڕیارەنێودەوڵەتییەكان بگرن.
دەشڵێت “لە ئیستادا هەرێمی کوردستانمان ئاگادارکردووەتەوە هەناردەکردنی نەوت رابگرن، پێشتريش ئەم بڕيارە لە دادگای فيدڕاڵی دراوە بڕيارێکی هاوبەشی نێوان دادگای فيدڕاڵی و دادگای نێودەوڵەتييە”.
وتيشی “رەوانەکردنی نەوت لەرێگەی بەندەری جيهانی تورکياوە ناياسای بووە، هەم حکومەتی هەرێم و عێراق و تورکياش پابەندی بڕيارەکە دەبن، دەبێت هەموولايەک بێنەژێرباری بڕيارەکە و بەبڕوای من دەگەينە رێکەوتنێکی باش”.
دوێنێ وەزارەتی نەوتی عێراقی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سکاڵاکەی دادگای پاریسیان لەسەر دۆسیەی نایاسایی بوونی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا بردووەتەوە، تورکیاش دەڵێت، “رێز لە بڕیارەکەی دادگای پاریس دەگرین.”
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









