
كۆبوونه‌وه‌ى شاندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وتى عێراق | فۆتۆ: IRAQGOV
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “هه‌ردوولا گفتوگۆیان كردن له‌سه‌ر رێوشوێن و ده‌رئه‌نجامه نوێیه‌كان”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ى ئازار، بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وت و جێگیرى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى وزه كۆبوونه‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “لە کۆبوونەوەکەدا میکانزم و پێشهاتی نوێی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا، ئەمەش دوابەدوای بڕیارەکەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 23ی ئازاری 2023ی دەستەی دادوەرانی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە داوایەکی عێراق کە لە دژی تورکیا بەرزیکردبووە، بەهۆی سەرپێچیکردنی رێککەوتنی ساڵی 1973ی هێڵی بۆڕیی عێراق و تورکیا، کە لە دەقەکەیدا هاتوو “پێویستە حکومەتی تورکیا، گوێڕایەڵی رێنماییەکانی لایەنی عێراقی بێت لەبارەی نەوتی خاوی هەناردەکراوی عێراق بۆ سەرجەم ناوەندەکانی کۆگاکردن و رۆیشتن و وێستگەی کۆتایی”.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكراشیكردووه، “لە کۆبوونەوەکەدا بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان و بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دابەشکردن، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بە بازاڕکردن و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئابووریی و یاسایی و بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندن و گەیاندنی حکومی و ژمارەیەک بەرپرسانی فەرمانگە پەیوەندارەکان ئامادەبوون”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









