وردەكاری هۆكاری تێنەپەراندنی یاسای هەڵبژاردنەكان لەپەرلەمانی عێراق

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری شاری كەركوك ئاماژە بەوەدەكات گرفتی سەرەكی لە تێنپەڕاندنی پرۆژەیاسای هەلبژاردنەكان پارێزگای كەركوكە، بەجۆرێك توركمان و عەرەب دەیانەوێت بە جۆرێك یاساكە دابڕێژن لەبەرژەوەندی خۆیان بێت و كورد زیانی لێبكات، بەڵام ئێمە ئەوەمان قەبوڵ نییە چەند پێشنیارێكمان خستووەتە ڕوو پێبینی دەكەین لەگەڵ عەرەب و توركمان بگەینە ڕێككەوتن.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری شاری كەركوك لە پەر لەمانی عیراقی بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا چەند جارێك دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردن دواخراوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەرلایەنێك دەیەوێت لەبەرژەوەندی خۆی ئەو یاسایە یەكلای بكاتەوە، هاوكات ئێمەش لە فراكسیۆنە كوردییەكان دوێنێ دانیشتنەكانی پەرلەمانمان جێهێشت ئەوەش بەهۆی ئەوەی لایەنی توركمان و عەرەب بەنیازن یاساكە لەبەرژەوەندی خۆیان بێت و كار بە یاسای 35 بكرێت بۆ شاری كەركوك بەگوێرەی ئەو یاسایەش كورد زیانی گەورە دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمەش لە فراكسیۆنە كوردییەكان لەگەڵ لایەنەكانی توركمان و عەرەبە كۆبووینەتەوە و پێشنیارمان كردووە كە بۆ شاری كەركوك پشت بە تۆماری ساڵی 1957 ببەسترێت یاخود پێشنیپارمان كردووە پشت بە فۆرمی خۆراك ببەسترێت و هەر هاووڵاتییەك فۆڕمی خۆراكی سەر بەكەركوك بێت مافی دەنگدانی لە كەركوك هەبێت، بەڵام ئەمەش لەلایەن توركمان و عەرەبەوە ڕەتكراوەتەوە.
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
28 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
48 خولهك لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
56 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
28 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
48 خولهك لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
56 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









