“مەبەستمانە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بكرێت و دەنگدەران دڵنیاببنەوە لە پاراستنی دەنگەكانیان”

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنى یهكێتى لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان جەخت لەوەدەكاتەوە كە یەكیتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندا بووە لە كاتی خۆیدا، بەڵام نامانەوێت هەڵبژاردنێك بكرێت لایەنێكی سیاسی لەبەرژەوەندی خۆی پرۆسەكە بقۆزێتەوە و دەنگەدەرانیش دڵنیا نەبن لەو دەنگەی دەیدەن پارێزراو دەبێت، بۆیە مەبەستمان ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردە.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەرجەم كۆبوونەوەكاندا هەمیشە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەختی لەوەكردووەتەوە كە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندا لەكاتی خۆیدا هەر لەو چوارچێوەیەشدا (بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەستپێشخەرییەكی ئاڕاستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كردووە جەختی لەوەكردووەتەوە كە «هەڵبژاردن رەهەندێكی نیشتمانی هەیە و پێویستە لە كێشەكانی دیكە جیابكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەموو كۆبوونەوەكاندا كە لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەوە كراون، خاڵی ناكۆكییەكان لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆن و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بوون، هاوكات ئێمە هەمیشە جەختمان لەوەكردووەتەوە كە دەمانەوێت هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە كوردستان بكرێت و دەنگدەرانیش لە پارێزراویی دەنگەكانیان دڵنیاببنەوە بۆ ئەومەبەستەش لێكتێگەیشتنی سەرەتایی لەنێوان لایەنەكانی كوردستان لەسەر ئەو بابەتە دروستبووە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆكی هەرێم كە ڕۆژی 18/11/2023 دیاریكردووە لەڕووی یاساییەوە ئەركی خۆیەتی، بەڵام گرنگ ئەوەیە كە كۆمیسیۆن و لایەنە سیاسییەكانیش بتوانن كێشەو گرفتەكان تا ئەو وادەیە چارەسەر بكەن كە تا ئێستا زۆر پرس و بابەتی سەرەكی ماوەن هێشتا یەكلایی نەبوونەتەوە بەتایبەت بابەتی ئەنجومەنی كۆمیسیاران و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كورسی كۆتاكان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









