
پارەی عێراقی
SNN
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرایكرد، چەند ڕۆژی داهاتوو بانكی ناوەندی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە جۆرەكانی دراوی عێراقی بۆ وەڵامدانەوەی خواستەكانی بازاڕ و سنووردانان بۆ پەرەسەندنەكانی دراوەكە.
محەمەد مونیر لە لێدوانێكدا كە ئاژانسەكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، ڕایگەیاند لە ئەو چوارچێوەیەدا بەشی دەرچوون و گەنجینە لە بانكی ناوەندی كار دەكات لەسەر تاووتوێكردنی توانای چاپكردنی دراوی جۆری 20 هەزار دیناری و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەوبارەیەوە بڕیار دەدرێت.
لەبارەی نرخی دۆلارەوە ئەو كاربەدەستەی بانكی ناوەندی عێراق دەڵێت: ڕێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی عێراق كارئاسانی بۆ دانانی سنوورێك بۆ بەردەوامی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی بەهای دیناركردووە.
ڕاشیگەیاند چاوەڕێدەكرێت لە ماوەیەكی كەمی داهاتوو نرخی دۆلار بگاتە ئەو ئاستەی بانكی ناوەندی دایناوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









