کەشناسی هەریم: پلەکانی گەرما دادەبەزێت بۆ سفر و 15 سانتیم بەفر دەبارێت

0
351

SNN

کەشناسی هەرێم رايگەياند: لە شەوی پێنجشەممەوە بارستەهەوايەکی ساردی جەمسەری روو لە هەرێم دەکات، رۆژی شەممە بەفر دەبارێت و ئاستى بەفرى پێشبینیکراو لە نێوان (5-15)سم دەبێت پلەکانی گەرما بۆسفر دادەبەزێت.

بەشی پێشبينييەکانی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەياندنی هەرێم لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە:پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ سەر ناوچەکەمان لە درەنگانی شەوی پێنج شەمە هەیە، لە ئێستادا کاریگەری ئەم بارستە هەوایە ساردە گەیشتۆتە سەر بەشێک لە وڵاتی تورکیا کە سەرچاوەکەی جەمسەری باکوورە.

راشيگەياندووە: پێشبینی دەکەین سبەی لە درەنگانی شەودا ئەو بارستە هەوایە ساردە بگاتە سەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و پاشان لە رۆژی هەینی تەواوی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کاریگەر بێت بەم بارستە هەوایە ساردە، لەگەڵ گەیشتنی ئەم بارستە هەوایە ساردە پلەکانی گەرما بەچەند پلەیەک نزم دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: پێشبینى دابارین هەیە بە تایبەت لە کاتەکانى بەیانى زووى رۆژى هەینى کەمێک باران و بەفریش لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان دەبارێت، لەگەڵ بەردەوامى نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لە رۆژى هەینى شەپۆڵێکى بەفر بارین ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزیان لە 2000 مەتر زیاترە بەفر بارینى دەبێت.

کەشناسی هەرێم دەشڵێت “چڕترین ماوەى بەفر بارین دەکەوێتە شەوى هەینى و بەرەبەیانى رۆژى شەممە .ئاستى بەفرى پێشبینیکراو لە نێوان (5-15)سم دەبێت رۆژى شەممە نزمترین پلەکانى گەرما لە قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە سفر پلەى سیلیزى وە لە سەنتەرى پارێزگاکان لە نێوان (2-4) پلەى سیلیزى دەبێت “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this