نوێترین زانیاری لەبارەی سەرڕێژبوونی بەنداوی دووكان

0
448

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان ئاماژە بەوەدەكات بۆ ئەوەی هاوشێوەی ساڵی 2019 ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان بگاتە بێڵ ماوسەكەو سەرڕێژببێت، ئەوا پێویستمان بە 18 مەتر و 50 سانتیمەتری دیكە ئاو دەبێت بۆ ئەوەی بەنداوەكە بەتەواوی پڕببێت، جەختیش دەكاتەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا دوومەتر و 35 سانتیم ئاستی ئاوی بەنداوەكە زیادیكردووە.

كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێستا ئاوی پاشەكەوتكراوی بەنداوەكە گەیشتووەتە لە %37 لە ئەگەری بوونی بارانی زیاتردا ئاستەكەی زیاتر دەبێت بەتایبەت ئەگەر باران بارین لە مانگی داهاتوو بەردەوامی هەبێت، هاوكات لە ماوەی هەفتەی ڕابردووداو بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی ڕووی لەناوچەكە كرد ئاستی ئاوی بەنداوەكە دوو مەتر و 35 سانتیمەتر زیادیكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەنداوی دووكان توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە لە ئێستادا بەنداوی دووكان بڕی دوو ملیۆن و 500 هەزار مەتر سێجا ئاوی تێدایە و لە هەر چركەیەكیشدا 80 مەترسێجا ئاو بەردەدرێتەوەو رۆژانەش پێنج سانتیمەتر ئاستی ئاوەكە بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان ئەوەشی خستەڕوو، ساڵانەش بەپێ زیاد و كەمی وەرزی بارانبارین تاوەكو سەرەتای مانگی حوزەیران ئاوی بەنداوی دووكان ڕوو لە زیادبوون دەكات، هاوكات تائێستاش دووجار بەنداوی دووكان سەرڕێژیكردووە كە ئەوانیش لە ساڵانی 1988 و هەروا دواجاریش لە ساڵی 2019 بوو كە بەنداوی دووكان سەرڕێژیكرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this