وەزارەتی ئەوقاف: بڕیاردان لەسەر یەكەم ڕۆژی جەژن كاری ئێمەیە و پێشبینی گەردونناسەكان كاری پێناكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی هێشتا نزیكەی دوو هەفتەی ماوە بۆ تەواوبوونی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بەڵام چەند ڕۆژێكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێك لەدەزگاكانی ڕاگەیاندن باس لە دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەكرێت كە دەكاتە 21ی ئەم مانگە، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیش رەتیدەکاتەوە و دەڵێت:” بڕیاردان لەسەر یەكەم ڕۆژی جەژن كاری ئێمەیە و پێشبینی گەردونناسەكان كاری پێناكرێت”.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە SNN-ی ڕاگەیاند: ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف لیژنەیەكی باڵامان هەیە كە بە لیژنەی باڵای بینینی مانگ ناسراوە،وەك چۆن بڕیاردان لەسەر یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لەلایەن ئەو لیژنە باڵایەوە دیاریدەكرێت بەهەمان شێوەش بڕیاردان لەسەر كۆتایی هاتنی مانگی ڕەمەزان و دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژن هەر لەلایەن ئەو لیژنەیەوە بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف كار بە پێشبینی گەردونناسی و لێكدانەوەی هیچ دەزگایەكی دیكە ناكەین، بەڵكو ئەوەی چەندین ساڵە كارمان پێكردووە و هاووڵاتیانیش پشتیان پێبەستووە لەبارەی دیاریكردنی ڕۆژی جەژن و مانگی ڕەمەزانەوە لیژنەی بینیتی مانگە نەك لێكدانەوە و پێشبینی گەردونناسی.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا زووە ئێستا بڕیاربدەین لەسەر یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، بەڵام بەدڵنیاییەوە لەگەڵ نزیك بوونەوە لە كۆتایی هاتن بە مانگی ڕمەزان جارێكی دیكە لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبنەوە و ئێوارەیەك دیاری دەكەن بۆ گەڕان بەدوای مانگ و پاشان بڕیاردان لەسەر دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان.
وتەكانی وتەبێژەكەی وەزارەتی ئەوقاف لەكاتێكدایە كە بە گوێرەی لێكدانەوەی چەند گەردووناس و فەلەك ناسێكی هەرێمی كوردستان و دەرەوەی كوردستان پێدەچێت مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ 29 ڕۆژ تەواو بكات و لە ڕۆژی 21/4/2023 ببێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









