کەشناسی: بارانی بە لێزمە دەبارێت

0
398

SNN-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بارانی بە لێزمە دەبارێت و هەورەتریشقەش روودەدات و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 10ی نیسان-ی 2023، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارین بەشێوەی نمەباران لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان هەندێ جار بە شێوەی تاوەباران و بروسکە دەبێت لەناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم بۆ کاتەکانی ئێوارە و پلەکانی گەرماش تەنها ناوچە شاخاوویەکانی باکووری خۆرئاوا و پارێزگای دهۆک نزم دەبنەوە بە (4 -5 ) پلە.

هەروەها سبەینێ سێشەممە 11ی نیسان-ی 2023، ئاسمان هەوری تەواو دەبێ لەگەل نمە باران لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم هەندی جار بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت لەکاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەبێ لەزۆربەی ناوچەکاندا، پلەکانی گەرماش بە گشتی نزم دەبێتەوە بە ( 4-5 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 18پلەى سیلیزى
کەرکوک : 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 23پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 26 پلەى سیلیزى

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this