
بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN
بەشی پێشبينييەکانی کەشناسی هەرێم سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەياندن رايگەياند: ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانیدا باران بارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات لە دوای نیوەرۆ سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە لە کاتەکانی شەودا رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرما 1 تا 3 پلە دادەبەزێت.
هاوکات سبەی چوارشەممە، لە ئەنجامی زیادبوون و قووڵبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست شەپۆلێکی سەرتاسەری باران بارین تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە باران بارینی مام ناوەند و لێزمە باران لە ناوچە جیا جیاکان دەبێت کاریگەریەکەی لە دوای نیوەرۆ بە هێزتر دەبێت سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم و سنووری پارێزگای دهۆک دابارینی بەهێز دەبێت و لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت.
راشيگەياندووە: کاریگەری شەپۆلەکە لە دوای نیوەرۆ درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پاڕیزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەکان و سەنتەری پارێزگای هەولێر, وە لە کاتەکانی ئێوارە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









