کەشناسی: بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە بەردەوامی دەبێت

0
356

SNN-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەیە بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە بەڕێوبەری گشتی کەشناسی سلێمانیش دەڵێت، ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی رۆژی هەینی بەردەوامی دەبێت..

بەڕێوەبەرایەتی گشطی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 12ی نیسان-ی 2023 ، باران بارین لەسەرجەم ناوچەکان بەردەوامى هەیە .بار ان بەڵێزمەو هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت .سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک و بەشێک لە ئیدارەى ڕاپەڕین ماوەى دابارینى تا کاتەکانى دواى نیوەڕۆ و ئێوارە بە شێوەى لێزمە باران و تاوە بارانى بەهێز دەبێت . لە ئێوارەدا سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کرکووک بارانى بە ڵێزمەو بەهێز دەبێت ,وە زۆرترین بارانى پێشبینیکراو لە شەودا لەسەر ناوچەکانى بەرزنجە پێنجوێن قەرەداغ دەربەندیخان ئیدارەى گەرمیان وە کەلار و کفرى دەبێت . بە گشتى ئەمڕۆ خێراى با لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ چالاک دەبێتەوە بۆ سەرووى 40 کم لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرماش بە نزیکەى (2-3) پلە نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە دوێنێ .

هەروەها سبەینێ پێنجشەممە 13ی نیاسان-ی 2023، شەپۆڵى باران بارین لاواز دەبێت لەسەر ناوچەکەمان ناوە ناوە باران بارینى مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابارین زیاترە .هەندێ کات ئاسمان هەر هەورى دەبێت، ئەگەرى تەزرە بارین هەیە بە هۆى نزم بوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما و بە ( 3-4 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17پلەى سیلیزى
کەرکوک : 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 21پلەى سیلیزى
زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزىگەرمیان : 27 پلەى سیلیزى

بەشی بکە لە
تاگەکانبارانبارین
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this