بۆچی تورکیا تا ئێستا رازی نەبووە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە؟

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی ڕایانگەیاندووە كە لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەكانی جیهان ڕێككەوتوون، بەڵام تا ئێستا دەستنەكراوەتەوە بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم، پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتووش لە پەرلەمانی عێراق جەخت دەكاتەوە گرفتی گەورە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست دەبێت ئەگەر بەخێرایی پرۆژەیاسای بودجە پەسەند نەكرێت و توركیاش دەیەوێت گەرەنتییەك وەربگرێت و كەمترین زیان بە كۆمپانیا نەوتییەكانی بكەوێت بەهۆی بڕیارەكەی دادگای پاریسەوە.
داراسێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNN-ی ڕاگەیاند: بەدڵنیاییەوە ئەگەر بەخرایی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق پەسەند نەكرێت و پشكی كورد ڕەوانە نەكرێت ئەوا گرفتی سەرەكی بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروست دەبێت، چونكە ئەگەر پێشتر دابەشكردنی مووچە بەهۆی داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆوە دابەشبكرایە ئەوا ئێستا داهاتی نەوت نەماوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا دیار نییە ئاخۆ ئەگەرحكومەتی هەرێم داوا لە حكومەتی عێراق بكات بۆ قەرز بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران حكومەتی عێراق ڕازی دەبێت یاخود نا، چونكە دەبیت پێدانی ئەو قەرزە پشت بە یاسایەك ببەستێت و تا ئێستاش یاسایەكی تایبەت بەو قەرزە بوونی نییە، بەڵام لەهەموو حاڵەتەكاندا دەبێت ئەو بابەتە چارەسەر بكرێت هاوشێوەی ئەو 400 ملیار دینارەی كە لەڕابردوودا لەلایەن بانكی بازرگانی عێراقییەوە بە هەرێمی كوردستان درا.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاری دەستنەكردنەوە بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم زیاتر پەیوەندی بە توركیاوە هەیە چونكە هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم ڕێككەوتوون كە دەستبكەنەوە بە هەناردەكردنی نەوت بەڵام توركیا دەیەوێت گەرەنتییەك وەربگرێت و كەمترین زیان بە كۆمپانیا نەوتییەكانی بكەوێت بەهۆی بڕیارەكەی دادگای پاریسەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









