فراکسیۆنی یەکێتی هەوڵەکانی بۆ تەرخانکردنی بودجەی تایبەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەخاتەگەڕ

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات فراکسیۆنەکەیان فشارەكانیان دەستپێكردووە، بۆئەوەی بڕگەیەك بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، زیادبكرێت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بكرێت ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو بەڵینانەدایە كە فراكسیۆنی یەكێتی بە هاووڵاتیانی هەڵەبجەی داوە.
كوردۆ عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: یەكێتی لە هەوڵی دروستكردنی كۆدەنگیدایە لەگەڵ بەشێك لە لایەنەكان، بۆ خوێندنەوەی دووەم و تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بۆئەوەی بڕگەیەك بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، زیادبكرێت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بكرێت و بەشە بودجەی هەڵەبجە وەك پارێزگا جێگیربكرێت و بودجەی تایبەتی بۆ پارێزگای هەڵەبجە وەك شارێكی قوربانیدەر تەرخانبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە مافی بودجەی تایبەت بۆ هەڵەبجە دابیندەكات، جگەلەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش خزمەت بە كەیسی كیمیابارانی شارەكە دەكات و هاوكاری نێودەوڵەتی پێشكەش دەكرێت، هاوكات ئەگەر یاساكە پەسەند بكرێت زووتر قەرەبووی زیانلێكەوتوان دەكرێتەوە ودەتوانرێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش هەڵەبجە بە شارێكی كارەساتبار بناسێنرێت.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراقی ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە لەدوای خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساكە و پەسەندكردنی لەپەرلەمان، ئەوكات هەڵەبجە دەبێت 19 هەمین پارێزگای عێراق و هاوكات بەپشت بەستن بە بەندی یەكەم لە مادەی 61ی دەستووری عێراق، دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق سنوور و یەكە ئیدارییەكانی پارێزگاكە دیاریی بكات.
لەلایەکی دیکەوە د. بڕیار رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی شەوی یەکشەممە بڵاویکردەوە کە دەستیان بە کۆکردنەوەی واژۆ کردووە بۆ ئەوەی بودجەیەکی تایبەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخان بکرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









