
بارانبارینى به‌خوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكى لاوازى بارانبارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه، ده‌شڵێت: “وه‌رزى دابارین دره‌نگتر كۆتایی دێت”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى نیسان، شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زاى كه‌شناسى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “باران ئەم مانگە و مانگی ئایاریش دەچێتە سەروی نۆڕماڵ لە تەواوی ناوچەکان هەرێم و عێراق و زۆر باش دەبێت، ئەمەش وادەکات ئەمساڵ درەنگتر وەرزی دابارین کۆتایی پێبێت، زیاتر لەپار و وادەی ئاسایی خۆی درێژەی هەبێت وەرزی دابارینمان و تەمەنی وەرزی بەهارمان درێژ دەبێت”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه خسته‌ڕوو، “بۆ رۆژانى داهاتوو ئەم مانگە بۆ کۆتایی هەفتە و رۆژی جەژن حاڵەتی باران بارینی تێدایە و بۆ دوای جەژنیش بە زۆری شەپۆلی تەواو بەهێزی تر بۆ تەواوی ناوچە هەیە بارانی زۆر باشی پێوەیە و لافاو دووباره ئەگەر هەیە بۆ بەشێک ناوچە کە دواتر لەگەڵ نزیک بوونەوە زانیاری زیاترمان دەبێت”.
به وته‌ى شاڵاو هیدایه‌ت، “لە وڵاتانی دەوروبەرمان بەتایبەت نیمچە دورگەی عەرەبی و بەشێکی تورکیا‌و بیلاد شامیش ئەگەری لافاوی زۆر هەیە و ماوە لەو مەودایەی وەرزی دابارین کەماوە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









