“فراكسۆنى نه‌وه‌ى نوێ موزایه‌ده به پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه ده‌كات”

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌وه‌ى نوێ موزایه‌ده به شتێكه‌وه ده‌كات كه خواستى خه‌ڵكه، ده‌شڵێت: “كۆكردنه‌وه‌ى واژوو بۆ گێڕانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بیكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه تا چه‌ند ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه”.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن زیاتر له 60 واژوویان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق له بودجه‌دا بڕه پاره‌یه‌ك ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى پاشه‌كه‌وتكراوى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم بگه‌ڕێنێته‌وه بۆیان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى نیسان، سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌و باره‌یه‌وه به كه‌ناڵى رووداوى راگه‌یاند، “ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌یكات موزایه‌ده‌یه، چونكه ئه‌و كاره‌ى ئه‌وان كردویانه رۆتینێكى ئاساییه و زۆر قورسه بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ته‌نیا بۆ موزایه‌ده كردویانه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “فراكسۆیۆنى نه‌وه‌ى نوێ هه‌ستاون به كۆكردنه‌وه‌ى واژوو و ده‌ڵێن: به‌مشێوه‌یه پاشه‌كه‌وتى مووچه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام راستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ئه‌وه رۆتینه، چونكه هه‌ر كه‌س هه‌ر كارێك بكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نووسراوێكیش بێت سه‌رۆكى په‌رله‌مان ره‌وانه‌ى لیژنه‌ى دارایی ده‌كات، لیژنه‌ى دارایی‌ش ده‌ڵێت: كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام راستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه لیژنه‌ى دارایی ناتوانێت به‌و شێوازه‌ى ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ده‌ستكارى بكات”.
به وته‌ى سۆران عومه‌ر، “له ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌ماندا نییه ده‌ستكارى بودجه‌ى به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان بكات، ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌نێو ئه‌و بودجانه‌دا جێگۆڕكێ و كه‌م و زیاد ده‌توانێت بكات، بۆیه ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌یڵێت مه‌حاڵه”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ره‌خنه‌ى تووند له فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ ده‌گرێت و ده‌شڵێت: “له‌كاتى كۆكردنه‌وه‌ى واژوودا نووسراوه‌كه‌یان نه‌داوه به سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران، به‌ڵكو هه‌ركه‌س مه‌به‌ستیان بووه پێیانداوه بۆ ئه‌وه‌ى واژووى بكات، دواتر له میدیاكانه‌وه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان كردووه به‌شێك له په‌رله‌مانتاره كورده‌كان واژووى نووسراوه‌كه‌یان نه‌كردووه”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









