وەزیری خوێندنی باڵا دوو بڕیاری لە بەرژەوەندی خوێندکاران دەرکرد

ئارام محەمەد وەزیری خوێندی باڵا
SNN
لە پێناو بەرژەوەندی خوێندکار و قوتابیانی هەرێمی کوردستان کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن و بە بۆنەى هاتنى جەژنى پیرۆزى ڕەمەزان و ڕەچاوکردنی دۆخی دواى بومەلەرزەکەى وڵاتى (تورکیا)، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیارێکى بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى هەرێمى کوردستان کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن دەرکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە بە ئیمزاى ئارام محەمەد وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى و بە نووسراى ژمارە (527) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیارى بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن دەرکرد. لە بڕیارەکەدا هاتووە:
1- خوێندکاران/ قوتابیانى هەرێمی کوردستان کە لە وڵاتى تورکیا دەخوێنن و کاریگەربوون بە ڕوودانی بومەلەرزەکەى (2023/2/6) ڕێگە پێدراون تاوەکو کۆتایی ئەم سمستەرە بە شێوەى ئۆنلاین بەردەوامى بە خوێندنیان بدەن جگە لە بوارە پزیشکییەکان و ئەو بوارانەى پێویستیان بە تاقیگە و پراکتیکە.
2- خوێندکاران/ قوتابیانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەى وڵات دەتوانن بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە ماوەى (2023/4/19) تاکو (2023/4/28) بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









