“ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم لە دەركردنی فەرمانی بێناوەڕۆك لە پلەی یەكمدایە موزایەدە بە داهاتی سلێمانی دەكات”

عوسمان سێدهرى، ئهندامى فراكسیۆنى سهوز له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەو فەرمانە بێناوەڕۆكانەی كە لەلایەن سەرۆكی ئەم كابینەی حكومەتەوە دەردەكرێن لەبارەی تەرخانكردنی بڕە پارە بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی ئەندامێكی پەرلەمان جەخت لەوەدەكاتەوە ئەم كابینەی حكومەتی هەرێم لە پلەی یەكەمدایە بۆ دەركردنی فەرمانی بێناوەڕۆك و موزایەدەكردن بە داهاتی سلێمانی، بەڵام هاووڵاتیان زۆر لەوە هۆشیارترن سەرۆكی حكومەت بتوانێت بەلارێیاندا ببات.
عوسمان سێدەری، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: سەروەت و دامانی ئەم هەرێمە موڵكی هاووڵاتییەكانییەتی بۆ هیچ كەسێك نییە خۆی بە خاوەنی بزانێت و موزایەدەی بەسەرەوە بكات، بەداخەوە ئەوەی سەرۆكی حكومەت دەستیداوەتێ كارێكی تەواودوورە لە فەرمانڕەواییەكی تەندروست چونكە ناكرێت داهات داهاتی خۆت بێت و وەك خێر پێتبدرێتەوە و بكرێتە دەستكەوت بۆ حكومەت لەكاتێكدا لەكابینەكانی دیكە ئەم جۆرە مامەڵەگكردنە نەبووە لەگەڵ سلێمانی و شاروشارچكەكانی دیكەی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم مابینەی حكومەتی لە پلەی یەكەمدایە لە دەركردنی فەرمانی بێناوەڕۆك بەجۆرێك فەرمان دەردەات بە دابینكردنی ئەوەندە ملیار دینار بۆ پرۆژەیەكی سلێمانی بەڵام تەنها فەرمانەكە ژمارەی لەخۆگرتووە لەواقیعدا هیچ بڕە پارەیەك بوونی نیە، ئەمەش داهێنانێكی دیكەی ئەم كابینەیەیە بەرامبەر بە شاری سلیمانی گرتوویەتیە بەر.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، هاووڵاتیان زۆر لەوەهۆشیارتن كە سەرۆكی حكومەت بیەوێت بەلارێیاندا بەرێت چونكە ئەوەی سەرۆكی حكومەت دەیكات بە تەرخانكردنی بڕە پارەیەك لەسەر داهاتی سلێمانی بۆ پرۆژە وەك ئەوەوایە ڕۆنی خۆت بدرێتەوە لە سمێڵت، بەڵام ئەم سیاسەتە تا سەر بۆ سەرۆكی حكومەت ناچێتە سەر دواجار مێژوو هەموو ئەو نادادیانە دەنوسێتەوە كە بەرامبەر بە سلێمانی دەكرێت لەلایەن ئەم كابینەیەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









