
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە،
لەسێ رۆژی پێنجشەممە و هەینی و شەممە ناوچەکەمان کەشێکى نیمچە ناسەقامگیرى دەبێت واتە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە بارانى کەمى هەیە لە زۆربەى کاتەکان ئاسمان بە گشتى نیمچە هەورە . بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى شارەکان لە نێوان 25-28 پلەى سیلیزى وە ناوچە شاخاوویە بەزەکان لە نێوان 15-18 پلەى سیلیزى وە ناوچە نیمچە شاخاوییەکان 20-24 پلەى سیلیزى دەبێت .
هەروەها، رۆژى پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت ئەگەرى باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەرى شارى دهۆک و دەوروبەرى لەگەڵ بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى پارێزگاى هەولێر هەیە . پلەکانى گەرما بە گشتى کەمێک روو لە نزم بوونەوە دەکات.
رۆژی هەینیش، ئاسمان نیمچە هەورە بە گشتى لەگەڵ ئەگەرى کەمێک باران بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە هەیە لە گەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە ( 2 – 3) پلەى سیلیزى.
ڕۆژى شەممەش ئاسمان نیمچە هەورە بە گشتى ، لەگەڵ کەمێک نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (1-2) پلەى سیلیزى .
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









