وردەكاری دابەشكردنی نان و سەموون لەبری ئاردی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان

نانهواخانهیهك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق وەك ئەزموونی لەچەند گەڕەكێكی شاری بەغدا پرۆژەیەك خراوەتە جێبەجێكردنەوە كە لەبری ئەوەی ئارد دابەشبكرێت بەسەر هاووڵاتیاندا ئاردەكە دەدرێتە سەمونخانە یان نانەواخانەیەك و هاووڵاتیان دەچن بەبێ بەرامبەر سەموون و نان وەردەگرن، جەختیش دەكاتەوە ئەگەر ئەم پرۆسەیە سەركەوتوو بوو سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستاتنیش دەگرێتەوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی بازرگانی عیراق پێشنیارێكی خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە لە چەند گەڕەكێكی شاری بەغدا كە خۆی دەبینێتەوە لەوەی لە بری ئەوەی ئارد بدرێت بەهاووڵاتیان بەشەئاردەكە دەدرێت بە سەمونخانە یاخود نانەواخانەیەك و هاووڵاتیان دەچن لەو نانەواخانە و سەمونخانەیە بێ بەرامبەر نان و سەموون وەرگرن كە بڕەكەی بۆ ماوەی مانگێك دیاری كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی پرۆژەكە لەبری نۆ كیلۆ ئارد كە بۆ هەر كەسێك دیاری كراوە مانگانە ئەو كەسە دەتوانێت 120 سەمون بە كێشی 100 گرام و هەروەها 90 نان بە كێشی 140 گرام وەربگرێت، ئەم پرۆژەیەش سەرەتا لەو گەڕەكانەوە جێبەجێدەكرێت كە باری گوزەرانیان باشە و خێزانەكان بۆخۆیان لەماڵەوە نان دروست ناكەن و زیاتر لەبازاڕ نان دەكڕن، بۆیە ئەم پرۆژەیە بۆماوەی دوومانگ دەخرێتە ژێر چاودێرییەوە ئەگەر سەركەوتنی بەدەستهێنا ئەوا لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەكە بەشێوەی خۆویستانە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە واتە هیچ خێزانێك ناچار ناكرێت دەبێت ئاردەكەی بدات بە نانەواخانەیەك یاخود سەمون خانەیەك، بەڵكوو هاووڵاتیان سەرپشكن لەو بابەتەدا و دەتوانن بۆخۆیان بەشەئاردی خۆیان وەربگرن و خۆیان نان بۆخۆیان دروست بكەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








