وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر: ئیمەش نازانین پشكینی ئۆتۆمبێلی مەلیكە بۆ چ مەبەستێكە

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەكات ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری مەلیكە و ماجێستا بەردەوامی هەیە و تا ئێستا نزیكەی سێ هەزار ئۆتۆمبێل بەئامێری سۆنەر پكشنینیان بۆ كراوە، جەختیش دەكاتەوە كە ئەوانیش نازانن ئەو پشكنینە بۆ چ مەبەستێك دەبێت و تا كۆتایی ئەم مانگەش پرۆسەكە بەردەوامی دەبێت.
عەقید فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی پشكنینی ئۆتۆمبێلی كراون ناسراو بە مەلیكە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پاریزگای هەولێر بەردەوامی هەیە و ڕۆژانە لە كاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانییەوە بەیانییەوە تا كاتژمێر پێنجی ئێوارە بە ئامێری سۆنەر پشكنین بۆ ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەكرێت و ڕۆژانەش بە نزیكەی 200 ئۆتۆمبێل پشكنینیان بۆ دەكرێت و تا ئێستاش نزیكەی سێ هەزار ئۆتۆمبێلی مەلیكە و ماجێستا ئەو جۆرە پشكنینەیان بۆكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە تەنها فەرمانێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم جێبەجێدەكەین كە فەرمانی كردووە بە دووبارە ئەنجامدانەوەی پشكنین بە ئامێری سۆنەر بۆ ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێم، بەڵام ئێمەش نازانین ئەو جۆرە پشكنینە بۆ چ مەبەستێك دەبێت.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لەكاتێكدایە كە ماوەی زیاد لە هەفتەیەكە ئەو هاووڵاتیانەی كە خاوەن ئۆتۆمبێلی جۆری مەلیكە و ماجێستان لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانەوە سەردانی شاری هەولێریان كردووە لەسەرەیەكی دوورودرێژ لەچاوەڕوانی پشكنینی ئۆتۆمبێلەكانیاندان بەوهیوایەی لەداهاتوودا تابلۆ بدرێتە ئەو ئۆتۆمبێلانە، بەڵام تا ئێستا دیارنییە چارەنووسی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەكوێ دەگات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









