
حەج
عەلی حەمەسەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ لایەنی عێراقی و سعودییە لە پەیوندیداین بۆ ئەوەی بەفەرمی نرخی ئەمساڵی حەجی حاجیان دیاربكەین، هاوكات ئەمساڵ لە %15ی حاجیانی هەرێم بەڕێگەی وشكانی دەنێرینە سعودییە و نرخەكانیش لەساڵی رابردوو زیاتر دەبن، بەڵام خزمەتگوزارییەکان زۆرتر دەبن بەراورد بەعێراق.
شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەدواین سەردانماندا بۆ بەغدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی عێراقی كۆبووینەوە و بۆ ئەوەی نرخی تێچووی حەجی ئەمساڵی حاجیان دیاری بكەین، بەڵام بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەی ئەمساڵ سعودییە دەیگرێتە بەر نەمانتوانی نرخەكان دیاری بكەین تا ئەوكاتەی لەگەڵ لایەنی سعودیەش گفتوگۆدەكەین بۆیە ئەو بابەتە بۆ دوای جەژنی ڕەمەزان دواخراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ جیاواز لەساڵانی ڕابردوو ژمارەیەك لە حاجیانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەڕێگەی وشكانییەوە سەفەری حەج ئەنجام دەدەن، ئێمەش لە هەرێمی كوردستان ڕێژەیەكمان دیاریكردووە كە بریتیە لە %15 ی حاجیان بەڕێگای وشكانی سەفەری حەج ئەنجام دەدەن، دواتریش ڕێوشوێنەكانی دیاریكردنی ئەو حاجیانە بڵاودەكەینەوە كە دەیانەوێت بە وشكانی سەفەری حەج ئەنجام بدەن.
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە نرخی تێچووی حەج لەهەرێمی كوردستان بەراورد بە عێراق جیاوازی دەبێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان دوورترە لە سعودییە و نرخی فڕۆكە لە نێوان هەرێم و عێراق 100 دۆلار جیاوازی هەیە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئەو هۆتێل و خزمەتگوزارییانەی كە ئێمە بۆ حاجیانی هەرێمیان دابیندەكەین جیاوازترە بۆیە بەدڵنیاییەوە تێچووی حاجیانی هەرێم زیاتر دەبێت و بەراورد بە ساڵی ڕابردووش پێشبینی دەكەین نرخی حەجی ئەمساڵ زیاتر بێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









