“مه‌سرور بارزانى ته‌نیا واژوو له‌سه‌ر پرۆژه‌كانى سلێمانى ده‌كات”

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پاره و داهاتى ناوخۆیی سلێمانى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنان به‌كارده‌هێنرێت بۆیه ده‌وترێت پاره‌ى ناو بانكه‌كان كه‌مه، ده‌شڵێت: “له‌ماوه‌ى 8 مانگى رابردوودا داهاتى سلێمانى 242 ملیار دۆلار كورتهێنانى هه‌بووه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ى نیسان، زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رده‌مى خۆیدا زۆرترین كارى كردووه بۆ تۆخكردنه‌وه‌ى دوو ئیداره‌یی. كاتێك دێته سه‌ر ته‌رخانكردنى پاره و ئه‌نجامدانى پرۆژه سه‌رۆكى حكومه‌ت ته‌نیا واژووه‌كه‌ى له‌سه‌ره و ئه‌وه‌ى تر له‌سه‌ر سلێمانى خۆیه‌تى كه له داهاتى ناوخۆیی خۆى دابینیبكات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا، سه‌رۆك لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ته‌واوى ئه‌و مه‌رزانه‌ى له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ن به مه‌رزه‌كانى سلێمانیشه‌وه كه ژماره‌یان شه‌ش مه‌رزه داهاته‌كه‌یان ناگاته داهاتى مه‌رزى ئیبراهیم خه‌لیل، چونكه ته‌نیا داهاتى ساڵانه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل زیاتر له 20 ملیاره، به‌ڵام داهاتى ته‌واوى خاڵه سنوورییه‌كانى تر 6 ملیار دۆلاره”.
زیاد جه‌بار هۆكارى كورتهێنانى پاره‌ى مووچه‌ى له بانكه‌كانى شارى سلێمانى گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و كورتهێنانه گه‌وره‌یه‌ى له داهاتى پارێزگاكه‌دا هه‌یه به‌هۆى دابیننه‌كردنى بودجه‌وه بۆى و وتیشى: “بۆچى پاره كورتهێنانى نه‌بێت؟! ته‌نیا له 8 مانگى رابردوودا 242 ملیار و 238 ملیۆن دۆلار كورتهێنان هه‌بووه له بودجه‌ى پارێزگاكه‌دا، جا ده‌شڵێن پاره له بانكه‌كانى سلێمانیدا نییه”.
وتیشى: “ئه‌گه‌ر به ژماره باسى ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین، ئه‌م مانگه خه‌رجى پارێزگاى سلێمانى 25 ملیار و 761 ملیۆن دینار بووه. كۆى پارێزگاكه له بنه‌ڕه‌تدا پێویستى به 73 ملیار و 960 ملیۆن دینار هه‌یه بۆ مووچه. له به‌رامبه‌ردا 15 ملیار و 500 ملیۆن دینار له داهاتى ناوخۆیی ده‌درێت به خه‌رجى سیادى هه‌رێم. ئه‌مه به زانینى ئه‌وه‌ى كه پارێزگاكه پێویسته خۆى 43٪ى مووچه‌ى خۆى ته‌مویل بكات و داهاتى ئه‌م مانگه‌شى ته‌نیا 61 ملیار و 361 ملیۆن بووه”.
به وته‌ى زیاد جه‌بار، “به پلان هه‌وڵده‌درێت داهاتى سلێمانى ببرێته‌وه بۆ هه‌ولێر و ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و كێشه داراییانه‌یه كه رووبه‌ڕووى پارێزگاكه ده‌بێته‌وه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









