
كۆگایهكى خۆراك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، نرخى به‌شێك له خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كان له سلێمانى دابه‌زینى به‌رچاوى به خۆیه‌وه بینوه، ده‌شڵێت: “50 لیژنه له رۆژانى جه‌ژندا چاودێرى بازاڕ ده‌كه‌ن له سلێمانى”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى نیسان، سۆران عه‌بدولغه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى له‌نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا به كه‌ناڵى رووداوى راگه‌یاند، “نرخى به‌شێك له خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كان له شارى سلێمانى دابه‌زیوه، بۆ نمونه ئارد، نرخى یه‌ك فه‌رده ئارد له 51 هه‌زار دیناره‌وه دابه‌زیوه بۆ 39 هه‌زار دینار، واته نرخى یه‌ك فه‌رده ئارد 12 هه‌زار دینار دابه‌زیوه”.
وتیشى: “به‌شێكى تر له‌و خۆراكانه‌ى دابه‌زیوه نرخه‌كه‌یان بریتین له زه‌یت و چاو و قه‌یسى، بۆ نمونه باوترین جۆرى قه‌یسى له 11 هه‌زار دیناره‌وه دابه‌زیوه بۆ 8 هه‌زار دینار”.
له‌باره‌ى چاودێرى كردنى بازاڕه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “50 لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ندمان هه‌یه كه رۆژانى جه‌ژنیش له‌نێو بازاڕه‌كاندا گه‌ڕانى خۆیان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى چاودێرى كردنى نرخه‌كان و هه‌ركه‌س پێچه‌وانه‌ى یاسا بجوڵێته‌وه سزاى ده‌ده‌ن”.
به وته‌ى سۆران عه‌بدولغه‌فور، “تاكه مادده‌ى خۆراكى كه نرخه‌كه‌ى زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه بریتیه له فاسۆلیا، چونكه نرخى هه‌ر فه‌رده‌یه‌كى له 65 هه‌زار دیناره‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 85 هه‌زار دینار”.
له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك به‌شێوه‌یه‌كى گشتى هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار سۆران عه‌بدلوغه‌فور ئاشكراى كرد، “به‌شێوه‌یه‌كى گشتى نرخى خۆراك 7.1٪ به‌ربووه‌ته‌وه”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
10كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









